ڕەوشی داکۆکیکاران لە هەرێمی کوردستان خرایەڕوو
لە هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی تۆڕی داکۆکی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕیکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەواییدا ڕایانگەیاند، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژنان هەمیشە خەباتی مەدەنی بە ڕێگەیەکی ڕاست و دروست دەزانن بۆ داکۆکی لە ماف و ئازادییەکان.

سلێمانی
ئەمڕۆ ٢٢ی ئەیلوول لە هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی تۆڕی داکۆکی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕاپۆرتێکیان تایبەت بە ڕەوشی داکۆکیکاران بۆ ساڵی ٢٠٢٤- ٢٠٢٥ لەهەرێمی کوردستان خستەڕوو.
لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا بەهار مونزیر، بەڕێوەبەری ڕێکخروای خەڵک و ئەندامی تۆڕی داکۆکی لە داکۆکیکاران ڕایگەیاند، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژنان هەمیشە خەباتی مەدەنی ڕێگەیەکی ڕاست و دروست دەزانن بۆ داکۆکی لە ماف و ئازادییەکان، لە هەمانکاتدا کارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر نادادی و هەڵەواردنێک کە لەسەر بنەمای جیاکاری و نایەکسانی سەرچاوەی گرتبێت.
شیرین سەبوور، ئەندامی دەستەکە وتی: داکۆکیکاران پێویستیان بە درووستکردنی ژینگەیەکی گونجاو هەیە بۆ کارکردن وەک “ڕێفۆرمی پێویست لە وتاری میدیایدا، دامودەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشیاری پێویستیان لە بارەی ئەرک و ڕۆڵی داکۆکی کاران هەبێت، لە ڕووی یاساییەوە کاری زیاتر بکرێت بۆ هەمووارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و یاسای کاری ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان، وە یاسای تازەی لە بارەی ڕێکخستنی پرسی باڵاوکردنەوە لە تۆڕە کۆمەڵاتیەتییەکان