وەرزشکار مەرزیە حەمیدی داوای پشتیوانی بۆ ژنانی ئەفغانستان کرد

مەرزیە حەمیدی، یاریزانی تایکۆواندۆی ئەفغانی، بەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، داوای لە هەموو لایەک کردووە دژی سیاسەتەکانی تاڵیبان بێنە دەنگ.

ناوەندی هەواڵ

 

مەرزیە حەمیدی، یاریزانی تایکۆواندۆی ئەفغانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دژی جیاکاری ڕەگەزی لە ئەفغانستان هەڵمەتێکی هاشتاگی بە ناوی #LetUsExist دەستپێکرد.

 

مەرزیە حەمیدی داوای کرد بە تایبەتی قەدەغەکارییەکانی وەزارەتی فەزیلەت و ڕێگری لە بێ ڕەوشتی لە دژی ژنان ئیدانە بکرێت و پشتیوانی ژنانی ئەفغانستان بکرێت.

 

مەرزیە حەمیدی، یاریزانی تایکواندۆ کە دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر حکومەتی ئەفغانستاندا گرت، ڕووی لە فەرەنسا کرد، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، ویستی دەنگی خۆی لە دژی سیاسەتەکانی دژە ژنی تاڵیبان دەرببڕێت.

لە لایەکی دیکەوە ژنانی ئەفغانی بە هاشتاگی #AWomansVoiceIsNotAwrat ناڕەزایەتی بەرامبەر بە یاساکانی تاڵیبان دەردەبڕن و هەوڵ دەدەن دەنگیان ببیسترێت.