وریشە مورادی: ڕێژەی لەسێدارەدانی ژنان زیادی کردووە

وریشە مورادی، زیندانی سیاسی کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، لە نامەیەکدا لە زیندانەوە، زیادبوونی لەسێدارەدانی ژنان ئاشکرا دەکات و هۆشداری لە گەڕانەوەی سیاسەتە سەرکوتگەرییەکانی ڕابردوو دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤، وریشە مورادی، زیندانی سیاسی، کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێدراوە، لە نامەیەک لە زیندانەوە ڕایگەیاند کە سزای ژنان لە ئێران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٣٥% زیادی کردووە، لەم نامەیەدا بارودۆخی ئێستای بە هاوشێوەی ساڵانی شەستەکان پێناسە کردووە، کە لە هەمانکاتدا لەگەڵ شەڕدا، کوشتاری بەکۆمەڵ لە زیندانەکان و لە اێو ئازادیخوازاندا ڕوویدا، نابێت ڕێگە بدرێت مێژوو دووبارە ببێتەوە.

 

وتووشیەتی: هیچ پەشیمان نیم، تا زوڵم و ستەم لە دژی ژنان بەردەوام بێت، من لە کوردستانەوە تا بەلوچستان و لە ئێرانەوە تا ئەفغانستان تێدەکۆشم، تا ئامانجەکانی "ژن، ژیان، ئازادی'' بەدیدێن.

 

ئەم پەیامە لە ڕۆژیی ٢٢ی کانوونی یەکەم، ڕۆژی ژن و دایک لە ئێران بڵاوبووەتەوە، لە کاتێکدا ڕۆژانە ژمارەی ئەو ژنانەی لە زیندانەکاندا ڕووبەڕووی سزای قورس و سزای لەسێدارەدان دەبنەوە ڕوو لەزیادبوون دەکات.