وریشە مورادی لە هێرشێکدا بۆسەر زیندان بریندار بوو

دوای لەسێدارەدانی هاووڵاتیی کورد ڕەزا ڕەسای لە ئێران، پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکی زیندانیانی زیندانی ئەڤین، ئەوەش زاندرا کە لەو هێرشەدا وریشە مورادی، زیندانی سیاسی کراوەتە ئامانج و ئەشکەنجە دراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕەزا ڕەسای، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٣٥ ساڵ، کە لە سەرهەڵدانی شۆڕشگێرانەی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکرد، لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ بە لەسێدارەدان سزا درا، لە ٦ی ئابدا لەسێدارە درا.

 

 دوای لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسای، زیندانیانی سیاسی لە زۆرێک لە زیندانەکاندا ناڕەزایەتیان دەربڕی، هەروەها ژنانی زیندانی لە زیندانی ئەڤینی تاران کە زیندانیانی سیاسی تێدا ڕاگیراون، خۆپیشاندانیان کرد، ئیدارەی زیندانەکە بە توندوتیژی وەڵامی دایەوە، زاندرا کە وریشە مورادی، زیندانی سیاسی کورد لە کاتی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسای لەکاتی چالاکی و کاردانەوەی زیندانییەکان بریندار بووە.

 

وریشە مورادی بریندار بوو

 بە پێی زانیارییەکانی زیندانیانی سیاسی لە زیندان، پۆلیسی ئێران هێرشی کردە سەر وریشە مورادی و ئەشکەنجەی دا، دوای ئەشکەنجەدانەکە برین لە زۆر شوێنی جەستەیدا هەبووە، دوای ئەو ئەشکەنجەیە، وریشە مورادی ڕێگەی پێنەدرا بچێتە نەخۆشخانە، دیسان زیندانییەکان زانیارییان بڵاوکردەوە کە ئەفسەر هادی محەمەدی فەرمانی ئەشکەنجەدانی لە زیندانەکەدا دەرکردووە.