ڕوناک فەرەج کۆچی دوایی کردو ئەمڕۆ بەخاک دەسپێردێت

ڕوناک فەرەج، یەکێک لە چالاکوانەکانی بواری مافەکانی ژنان پاش تووشبوونی بە جەڵتەی مێشک، گیانی لەدەستداو بڕیارە ئەمڕۆ بەخاک بسپێردرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی دوێنێ ١٧ی حوزەیران، ڕوناک فەرەج، بەرپرسی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیری ژنان و چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان لە شاری سلێمانی دوای تووشبوونی بە جەڵتەی مێشک پاش دوو ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

ڕوناک فەرەج ڕەحیم ساڵی ١٩٦٤ لەدایک بووە، یەکێک بوو لە ژنە نووسەر و ڕۆژنامەنووسەکان و هاوکات لێکۆڵەری پرسە کۆمەڵایەتییەکان بووە و ئەندامی سکرتارییەتی ژنانی کوردستانیش بوو.

 

بڕیارە ئەمڕۆ تەرمی ڕوناک فەرەج لە گردی سەیوان بەخاک بسپێردرێت و ڕۆژی  چوارشەممەش لە مزگەوتی ئەحمەد عەلی لە شاری سلێمانی پرسەی بۆ دادەنرێت.