وەک پشتیوانییەک بۆ لەیلا زانا یانەی ئامەدسپۆر بلیتی یارییەکی بۆ ژنان کرد بە بێبەرامبەر

یانەی تۆپی پێی ئامەدسپۆر لە دژی دروشمە زایەندپەرستی و هێرشە ڕەگەزپەرستییەکانی سەر لەیلا زانا، بڕیاریدا لە یارییەکەی بەرانبەر ئیگدسپۆر پارەی بلیت لە ژنان وەرنەگرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕۆژی ١٦ی کانوونی یەکەم لە یاری نێوان بورساسپۆر و سۆماسپۆر، بەشێک لە هاندەرانی فاشیست بە دروشمی ڕەگەزپەرستانە، سیاسەتمەداری کورد لەیلا زانایان بە ئامانج گرت.

 

کاردانەوەکان و هەڵوێستەکان لە دژی هێرشە ڕەگەزپەرستییەکان بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا یانەی تۆپی پێی ئامەدسپۆر لە دژی دروشمە زایەندپەرست و هێرشە ڕەگەزپەرستییەکانی سەر لەیلا زانا، بڕیاریدا لە یارییەکەی بەرانبەر ئیگدسپۆر پارەی بلیت لە ژنان وەرنەگرێت.