وانەبێژانی لادراو: داواکارین لە جێگەی مامۆستایانی خانەنشین دابنرێین
مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو ڕایانگەیاند، حکومەتی هەرێم بەبیانووی جۆراوجۆر لە کار لایبردووین، داوادەکەن بخرێینە جێگەی ئەو مامۆستایانەی ئەمساڵ خانەنشین دەکرێن.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/01/20250126-jpg965d7e-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ٢٦ی کانوونی دووەم، مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو، لە بەردەم پەروەردەی گشتیی سلێمانی دژی لەکارلابردنیان و دانانیان لە شوێنی خانەنشینکراوان گردبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.
شاباز ناسر، ئەندامی دەستەی وانەبێژانی لە کارلادراو بەیانامەیەکی ئاڕاستەی حکومەت کرد و تێیدا هاتبووە، ئێمە وەک کۆمەڵێک مامۆستای لەکار لادراو لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠٢٣ وەک مامۆستای وانبێژ لە ناوەندەکانی خوێندندا دڵسۆزانە کارمان کردووە، لە ڕۆژانی شەڕی سەختی داعش و قەیرانی داراییدا بە کەمترین مووچە دەواممان کردووە، بەڵام لە کاتی خزمەتماندا لە کار لەدراوین و بە بیانووی دانانی مامۆستای میلاک لە جێگەماندا و کەمبوونەوەی بەشە وانە، پێنەدانی مۆڵەتی دایکایەتی و دانانی پشووی ڕۆژی شەممە لە کارەکانمان لادراین.
ئاماژەی بەوەشدا، ماوەی چەندین ساڵە بە ئاواتی دامەزراندن وەک مامۆستا کارمان کردووە، ئەمڕۆ دووبارە هەبوونی خۆمان دەسەلمێنین و پاش چەندین چالاکی مەدەنییانەمان بێوەڵامی وەزیری پەروەردە کە دەبوایە ببێتە پارێزەری مافەکانی ئێمە و شەڕی مافی ئێمەشی بکردایە، داوای ڕەوامان کە دامەزراندنە دووپات دەکەینەوە.
هەروەها داواشیان کرد مامۆستایانی وانەبێژ بخرێنە شوێنی ئەو مامۆستایانەی کە خانەنشین دەکرێن