فێستیڤاڵی کولتووری بە بازار کردن لە شارۆچکەی پێنجوێن بە ڕێوە چوو

پاشنیوەرۆی دوێنێ لە شارۆچکەی پێنجوێن بە ئامانجی ساغ کردنەوەو بە بازار کردنی کەل و کاری دەستی ژنان فێستیڤاڵی کولتووری بە بازار کردن لە پێنجوین بە ڕێوە چوو کە زیاتر لە ١٠٠ کەپر ,بەشداربوان بوون

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٢٣ی تەمووز بە ئامادەبووانی دەستڕەنگینان وقایمقامی پێنجوێن و ژمارەیەکی بەرچاو لە لایەنەکان فێستیڤالی کولتووری بە بازاڕ کردن لە شارۆچکەی پێنجوێن کرایەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان بە شداری ڤیستیڤاڵەکە  بوون.

 

کە چەندین کاری دەستی ژنان و خواردن و نمایشی کری دەستی تیادابوو کە ببوو بە براندێک بۆ ژنانی دەستڕەنگین لەو بارەیەوە شادان خفور کە ماوەی دووساڵە دوکانی جلو بەرگی کوردی هەیە و یەکەمجاریەتی بەشداری ڤیستیڤال بکات وتی:ماوەی دووساڵ دوکانی بابەتی ژنانم هەیەو زۆر خۆشحالم کە بەشداریم کردوەو زۆر گرنگە وەک هەلی کار وایە کە بەرهەمەکانمان بناسێنرێت و هاوڵاتیان لە ناوەوەی پێنجوێن و لە دەرەوەی پێنجوێن سەردانمان دەکەن ,بۆ ئەوەی زیاتر خەلک بمان ناسێت و دەستخۆشیمان بۆ رێکخەران هەیە کە یارمەتیان داین.

 

وتی: لە ڕیگەی ئەم فێسستیفاڵەوە خەلک سەردانمان دەکات و بەشداری ژنان بەرز دەنرخێنێت و وتی خۆشە ژنان بەشدار بن و کارەکانیان چەندیک گرنگ بن بۆ پیشەکان و دەر بکەیت و لە سەر پێیەکانی خۆی بوەستێت و وە ژن گرنگە پێشەکەی بناسێت و دەر بکەوێت و یارمەتی خێزانەکەی بیت 

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: فێستیاڵەکە هۆکارە بۆ ناساندنی بەرهەمەکانمان و پەیاممان ئەوەیە ئەگەر ژنان توانایەکی کەمی هەبێت بۆ ئەوەی خەلک ئیشەکەی بناسیت و لە کەمەوە دەناسێندرێت و دووبارە سەرکەوتوو دەبێت بە هەنگاو نانەکانی خۆیان سەر کەوتنە کان دەبینن.

 

فێستیڤالی کولتووری بە بازار کردن لە شارۆچکەی پێنجوێن بەردەوامی هەیەو ماوەی سێ رۆژ بەردەوامی دەبێت و ناساندن و هەلی کاری بۆ زیاتر لە ١٠٠ دەستڕەنگین رەخساندووە.