"کولتووری کوردستان خۆڕاگریە کە پشتی بە تێکۆشانی ژن بەستوە لە ژێر فکری عەبدوڵا ئۆجالاندا"

لە درێژەی ئەو چالاکیانەی لە ژێر دروشمی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری بۆ پرسی کورد"دەستی پێکردووە، دیبەیتێک ئەنجامدرا.

سلێمانی


دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی دیبەتێک بە ناونیشانی"کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتی ڕێگەچارەی ئاشتی و پێکەوە ژیانی گەلانە" ڕێکخرا بۆ هەریەک لە حەکیم عەبدولکەریم، ڕۆزەرین کەمانگەر و عادل عوسمان.


سەرەتای دیبەیتەکە بە دەقەیەک ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر حەکیم عەبدولکەریم نهێنی پلانگێڕی نێودەوڵەتی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات سیاسەتی دەوڵەتانی هەژمونگەرایە بۆ دابەشبوونی ناوچەکە، ئەوەی لەم ناوچەدا زاڵکراوە سیستەمی تاکڕەوی و قبوڵنەکردنی ئەویتر بووە و دەوڵەت نەتەوەکان یەک پارچەیی ئەو ناوچەیان پێ قبوڵ نەبووە، هەربۆیە پلانگێڕیەکیان دژی عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا و ئەو پلانگێڕیەش چەندین ساڵ بوو کاری لەسەردەکرا و ناوەندەکەشی لە ئەڵمانیاوە سەری هەڵدا.


لە درێژەی دیبەیتەکەدا ڕۆزەرین کەمانگەر باسی ژنی کرد لە دیدی ئۆجالاندا و ئاماژەی بەوەکرد، عەبدوڵا ئۆجالان لە پارێزنامەکانیدا باسی ئازادی ژنی کردوە، تێکۆشانێکی زۆر بەهێزی ژنان هەبووە، بەڵام نەنوسراوە ئەمە وای کرد عەبدوڵا ئۆجالان بە دوای ڕاستی ژندا بگەڕێت هەروەک ئێستا سەدە سەدەی ژنە و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی جیهانی گرتوەتەوە، ئێمە لە ژێر فکر و فەلسەفەی ئەودا دژی ئەو دەسەڵاتە پیاوسالاریە دەوەستینەوە کە دەوڵەتانی جیهان سەپاندویانە، کلتوری کوردستان کلتوری خۆڕاگریە کە پشتی بە تێکۆشانی ژن بەستوە، ئەو دژە کلتورەی ئێستا هەیە دروستکراوە، سیستەمەێک دەیەێت هێرش بکاتە سەرمان و ئێمە دەبێت بە یەکگرتن و بوون بە خاوەن هێز و ڕووبەڕووبینەوە، ئێمە لە تێکۆشانی ژنان لە ژێر فکر و فەلسەی ئاپۆیدا ئەخلاقمان بینی، ئێمە هێرش ناکەینە سەر هیچ شوێنێک، بەڵام دەبێت خۆمان بپارێزین، ئەوەی ژنانی ڕۆژئاوای سەرخست ئەو ئیرادە بەهێزەبوو کە چەندین ساڵە تێکۆشانی بۆ دەکات، بۆ هەموو شتێک زانستێک هەیە بەس بۆ ژن نەبوو هەربۆیە ڕێبەر ئۆجالان باسی گرنگی تێکۆشانی ژنی کرد و ئەمەش وای کرد زانستی ژنۆلۆژی سەرهەڵبدات.

 

"سیستەم کوردی وەکو دەوڵەت قبوڵ نەکرد"
لە کۆتای دیبەیتەکەدا عادل عوسمان باسی نەتەوەی دیموکرات و پرسی چارەسەری کرد و وتی"زۆربەی ڕێگەچارەسەرەکان بەوەبوو کورد لە ڕێگەی بوون بە دەوڵەتەوە دەتوانێت ببێت بە خاوەن کیان و ناسنامە، بەڵام ڕێبەر ئۆجالان ئەوەی پیشندا کە مەرج نییە کورد تەنها لە ڕێگەی بوون بە دەوڵەتەوە بگات بە ئازادی، بۆیە دەبین لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوەدا گەلی کورد تێکۆشانێکی فراوانی کرد بۆ بوون بە دەوڵەت، ڕێبەر ئۆجالان هۆکاری نەبوونی کورد بە دەوڵەت ئاشکرا دەکات کە لەبەرئەوە بووە کورد دروستکراوی دەستی دەوڵەت نەتەوەکان نەبووە و فرە ڕەنگە، بۆیە سیستەم گەلی کوردی قبوڵ نەکرد، وە نەتوەی دیموکراتیک کار لەسەر ئاڵوگۆڕی زیهن دەکات، بۆیە دەبینین لە باشوری کوردستاندا ڕەوتێکی میلیگەرایی دژی ئەوە دەوەستێتەوە.