کوردستان، بەهۆی لافاوەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵیش بێسەروشوێنن

بارانبارینی زۆر لە باکووری کوردستان بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە ئیلح، سێ خوشک و برا لەگەڵ دایکیان بەهۆی ڕووخانی خانووەکەیان لافاو بردنی و دایک و منداڵێکیان کە تەمەن پێنج ساڵە گیانیان لەدەستداو دوو منداڵەکەی دیکەش بێسەروشوێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

باران بەفر لە باکووری کوردستان کاریگەری خراپی لەسەر ژیان هەیەو  بارانێکی زۆر بووە هۆی لافاو لە زۆرێک لە شارەکان و  سەدان ماڵ و کارگە ژێرئاو کەوتوون، بەفرو با بووە هۆی ڕووداوی هاتوچۆو دەیان کەس بریندار بوون.

 

لە ئیلح دایک و منداڵێک گیانیان لەدەستداو دوو منداڵیش بێسەروشوێنن

ئەو بارانەی دوێنێ لە شاری ئیلح باری، بووە هۆی لافاو سەدان ماڵ و کارگە، هەروەها نهۆمی خوارەوەی نەخۆشخانەی پەروەردە و توێژینەوەی ئیلح ژێرئاوکەوتن، شۆفێرەکان لەسەر ڕێگاکان گیریان خوارد.

 

لە گەڕەکی سەیتلەر، خانوویەک کە خیزانێکی حەوت کەسی بەهۆی بارانێکی زۆرەوە نەیانتوانی بەرگری بکەن بەسەریاندا ڕووخا، لالیهان گۆنەر تەمەن ٥٤ ساڵ  لەبەر دەرگای ماڵەکەی ئاو بردی. تیمەکانی بەرگەری شارستانی و پۆلیس گواستراونەتەوە بۆ ناوچەکە. ڕاگەیەنرا کە لالیهان گونەر، توانراوە لەهەمان ڕۆژ بدۆزرێتەوەو گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیارییەکان، سێ منداڵ لە ژێر بەرزی یەک مەترو ٥٠ سم مابوونەوە، ئەمرۆ تەرمی منداڵێکیان کە تەمەنی ٥ ساڵە دۆزرایەوەو  گەڕان بەدوای دوو مندالەکەی دیکە کە تەمەنیان یەک ساڵ و سێ ساڵە بەردەوامە.

 

بەهۆی خراپی کەش و هەواوە ئەمڕۆ پەروەردەان ڕاگیران. ئاگادارکراوەتەوە کە لە نهۆمە زەمینییەکان دووربکەونەوە جگە لە بارودۆخی لەناکاو.

 

لە ئامەد کەسێک گیانی لەدەستدا

لە ئامەد بەهجەت ئاڤچی تەمەن ٥١ ساڵ، دوای ئەوەی لە هۆڵێکی مەراسیم کە ئاهەنگی خزمیکیان بوو هاتە دەرەوە  کەوتە ناو ڕووبارەکەی پشت هۆڵەکە، نزیکەی ٣٠٠ مەتر لە دووری ئەو شوێنە دۆزرایەوە کە تێی کەوتبوو، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی هانی و گیانی لەدەستدا.

 

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ڕەحاو چەولیگ: ٢٩ کەس بریندار بوون

شۆفێرو ٧کەس لە ڕێگای سیورەگ-سەمسور لە  ڕەحا لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا بریندار بوون. زانراوە کە بریندارەکان لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە لە نەخۆشخانەی دەوڵەتی سێورەگ لە شوێنی ڕووداوەکە لابراون و لە دۆخێکی باشدان. پاسێک لە گوندی بۆنکوکگۆزێ لەسەر ڕێگای کانیرەش-ئەرزرۆم کەوتە خوارەوە، کە بەفر و زریانی تێدا بووە، ١٥  کەس بریندار بوون بریندارەکان بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەولەتی چەولیگ.

 

لە سیرت کۆنتەینەرێک نقووم بوو: دوو کرێکار بریندار بوون

بەهۆی لافاوەکەوە لە ناوچەی کورتالانی سێرت، دوو کۆنتەینەر لە کاتی دروستکردنی وێستگەی وزەی خۆر کە هێشتا کار دەکات نقووم بوون، لە ڕووداوەکەدا دوو کرێکار بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی کورتالان.