مارگاریتا ڕۆبڵس: لە غەززە جینۆساید هەیە

مارگاریتا ڕۆبلس، وەزیری بەرگری ئیسپانیا ڕایگەیاند، ئەوەی لە کەرتی غەززە ڕوودەدات ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت و وتی: ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات جینۆسایدێکی ڕاستەقینەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

مارگاریتا ڕۆبلس، وەزیری بەرگری ئیسپانیا، لە مەراسیمی کۆچی دوایی هێزە چەکدارەکانی ئیسپانیا، کە لە ئۆڤیدۆ بەڕێوەچوو، قسەی کرد و وتی: ناتوانین چاوپۆشی لەوە بکەین کە لە کەرتی غەززە ڕوودەدات، چونکە ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات جینۆسایدێکی ڕاستەقینەیە.

 

"ئەم بڕیارە دژی کەس نییە"

 

مارگاریتا ڕۆبلس، ئاماژەی بەوەدا کە دانپێدانانی فەڵەستین بە مەدرید هەنگاوێک نییە دژی ئیسرائیل و ئاگاداری کرد کە ئەم هەنگاوە بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژییەکانی غەززە نراوە، دەشڵێت: ئەم بڕیارە دژی هیچ کەسێک نییە، دژی دەوڵەتی ئیسرائیل نییە، بگرە ئێمە ڕێزیان لێدەگرین.

 

ئیسپانیا هاوشانی ئیرلەندا و نەرویج لە ٢٨ی ئایاردا ڕایانگەیاند کە دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت، ئەمەش هۆکار بوو بۆ ئەوەی ئیسرائیل کاردانەوەی توندی هەبێت، ئیدارەی تلئەبیب بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم هەنگاوە، بە مانای پاداشتێکە بۆ تیرۆر و باڵیۆزخانەکانی لە هەر سێ پایتەخت داخست.