ئەمساڵ سەدان منداڵ و هاوژینی داعش ڕادەستی وڵاتەکانیان کرانەوە

ئەمساڵ ٧٢٦ منداڵ و هاوژینی چەتەكانی داعش لە کامپى هۆل ڕادەستی وڵاتەكانیان كراونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بە پشتبەستن بە ئامارێك ئاماژەیان بەوەكردووە، ٥٥٥ منداڵ و ١٧١ هاوژینی چەتەكانی داعش لە كامپەكانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕادەست بە وڵاتەكانی خۆیان كراونەتەوە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، وڵاتەكان بریتین لە ئیسپانیا، باربادۆس، فەڕەنسا، سلۆڤاکیا، کۆماری قیرغیزستان، سودان، ڕووسیا، نەرویج، کەنەدا، نیوزلەندا، تاجیکستان، کازاخستان، دانیمارک.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو دوای ئەوەی شاندێكی قرغیزستان سەردانی كامپەكەی كردووە ٦٩ منداڵ و هاوژینی داعش ڕەوانەی قرغیزستان كراونەتەوە، ئەمە چەندەمین جارە ئەو وڵاتە هاووڵاتیەكانی خۆی بباتەوە.