تەژەئا و دەبەپە و دەم پارتی سەردانی پرسەی گوڵیزار یەڵدزیان کرد
تەژەئا و دەبەپە و دەم پارتی سەردانی پرسەی گوڵیزار یەڵدزیان کرد کە شەوی ٢٢ی حوزەیران لە ناوچەی سلۆپی شرناخ کوژرا.

ناوەندی هەوال
بۆ گوڵیزار یەڵدز کە لەلایەن ڕەمزی کایائاڵپەوە لە شەوی ٢٢ی حوزەیران کوژرا، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە لە گەڕەکی ش. هارون پرسەی بۆ داندرا.
تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە" و پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" و هاوسەرۆکانی شارەوانی سلۆپی سەردانی پرسەکەیان کرد.
لەسەر ناوی تەژەئا عەدالەت چیمەن فیدان قسەی کرد و ڕایگەیاند پرسە دەگۆڕن بۆ تێکۆشان، وتی: بەڵێن دەدەین تێکۆشانی پێویست بکەین تاوەکو بکوژ بەتوندترین شێوە سزا بدرێت.
عەدالەت داوای لە ژنان کرد بەشداربن لە ڕێپێوانی ڕۆژی چوارشەممە کە دژی پیاوسالاری ئەنجام دەدرێت.