تەژەئا: تێکۆشانی ژنان ڕاناگیرێت

تەژەئا لێدوانێکی دژی دەستگیرکردنی سەڤتاپ ئاکداغ و نیعمەت تانریکولو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە تێکۆشانی ژنان ڕاناگیرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری ژنانی ئازاد دژی دەستگیرکردنی سەڤتاپ ئاکداغ، هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم پارتی"  و نیعمەت تانریکولو، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ "İHD" بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

 

بەیاننامەکە بە بە ناونیشانی "خەباتی هاوبەشی ژنانمان دادگایی ناکرێت" بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: "مەبەست لەم ئۆپەراسیۆنانە ئاستەنگکردنی تێکۆشانی ژنان و دیموکراسیی، دەوڵەت-نەتەوە ناتوانێت چارەسەری ئەو قەیرانانە بکات کە دروستی کردووە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هێرش دەکاتە سەر تێکۆشانیژنان، بەڵام ناتوانێت بەم شێوەیە خۆی ڕزگار بکات، ئەوانەی هەوڵی حوکمڕانی وڵات دەدەن بە ڕژێمی گۆشەگیری، لە لاپەڕەکانی مێژوودا لەبیر دەکرێن و خەباتی ژنانمان بە هێز و ئیرادەی خۆیەوە تەنانەت دوای سەدەکانیش یاد دەکرێنەوە.