تەژەکە_ئە: تا ئازادکردنی ژیان تێکۆشانمان بەردەوامە
تەژەکە_ئە بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: تا ئازادکردنی ژیان، پێکەوە تێکۆشان فراوانتر دەکەین.

ناوەندی هەواڵ
تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا "تەژەکە_ئە" بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند گۆڕانی دیموکراتیک و ژیانی ئازاد لەڕێگەی شۆڕشی ژنانەوە دێتەدی. لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ژینا ئەمینی و هەموو شەهیدانی ئازادی بیردەهێنێتەوە، بانگەوازدەکات بۆ تێکۆشانی هاوبەش لەپێناو سەرخستنی ئەو شۆڕشەی بە پێشەنگایەتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستی پێ کردووە.
هەروەها ئاماژە بەو شۆڕشە جەماوەرییە دەکات کە پاش کوشتنی ژینا ئەمینی دەستی پێ کرد و دەڵێت: "ئەم بزووتنەوەیە کە فۆرمەلە ئەفسووناوییەکەی ڕێبەر ئاپۆ "ژن، ژیان، ئازادی" کردە درووشمی خۆی، لەماوەیەکی کورتدا بە جیهاندا بڵاوبووییەوە".
هەروەها جەخت دەکاتەوە، هێشتا ئەم شۆڕشە بەردەوامە، ژنان و گەنجان و گەل دژی هەموو جۆرە ستەم و فشارێک بەرگریی لە ژیانی ئازاد دەکەن، کەچی ڕژێمی ئێران بە ئەشکەنجە و زیندانیکردن و سێدارە هەوڵدەدات ئەم بەرخۆدانە سەرکوت بکات، دەڵێت: "وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی کە بوونە سیمبولی تێکۆشانی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لەبەردەم هەڕەشەی لەسێدارەدانن. ڕژێمی ئێران هەوڵدەدات لەم ڕێگەیەوە، بوێریی و هیوا و هێزی ژنان بشکێنێت.
تەژەکە_ئە پشتگیریی خۆی بۆ کەمپەینی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد" دووپات دەکاتەوە، بانگەواز لە ژنان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات بەشداری کەمپەینەکە بکەن، بە پشتیوانیکردن لە ژیانی پێشەنگەکان، شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' بپارێزن.
بەرنامەی چالاکییەکان
بەرنامەی چالاکییەکان سێیەمین ساڵیادی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەم جۆرەیە:
١٦ ئەیلوولی ٢٠٢٥
ئەڵمانیا
مونستەر
گردبوونەوە
کات: ١٤.٠٠
شوێن: ستوبێنگاس
برێمن
گردبوونەوە
کات: ١٧.٣٠
شوێن: ئەم دۆم
***
بۆن
یادکردنەوە
کات: ١٦.٠٠
شوێن: کۆمەڵەی بۆن
*** .
هامبۆرگ
گردبوونەوە
کات: ١٧.٠٠
شوێن: هامبۆرگ ڕاتاوس
***
دوسلدۆرف
گردبوونەوە
کات: ١٧.٠٠
شوێن: شادۆپلاتز
*** .
ئاوریچ
گردبوونەوە
کات: ١٦.٠٠
شوێن: ئام مارکێتپلاتز
***
دویسبورگ
گردبوونەوە
کات: ١٧.٠٠
شوێن: کۆنیگ هاینریچ پلاتز
نەمسا
ڤیەنا
گردبوونەوە
کات: ١٧.٠٠
شوێن: بوندسلاندەر پلاتز/ نیوباوگاس U3
فەرەنسا
مێلۆن- ئێڤری
نمایش
کات: ١٤:٠٠
شوێن: مێلۆن DTM
________________ .
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
ئەڵمانیا
هانۆڤەر
یادکردنەوە
کات: ١٣:٣٠
شوێن: Jina- Mahsus Amini Platz / in Linden
***
بەرلین
ڕێپێوان
کات: ١٤:٠٠
شوێن: ئۆرانینپلاتز
*** .
کۆڵن-مولهایم
گردبوونەوە
کات: ١٥.٣٠
شوێن: ڤینەرپلاتز
بەلجیکا
برۆکسل
گردبوونەوە
کات: ١٥.٠٠
شوێن: برۆکسل سێنتڕاڵ
هۆڵەندا
ڕۆتەردام
گردبوونەوە
کات: ١٣.٠٠
شوێن: وێستگەی ناوەندی
-----------------------------
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
ئەڵمانیا
شتوتگارت
پانێڵ
کات: ١٥:٠٠
شوێن: Siemensstr. 150