تونس... ژنانی جوتیار لە نێوان سەختییەکان و خۆ سەلماندندا

ژنانی جوتیار لە تونس ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە، بەتایبەتی گۆڕانی کەشوهەوا، نەبوونی چاودێری و سەختی لە بەرزکردنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵ دەدەن خۆیان بسەلمێنن.

 

نەزیهە بوسعیدی

تونس- ژنانی تونس بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز لە بواری کشتوکاڵیدا بوونیان هەیە، جا وەک جوتیاری خێزانی بێت یان وەک کرێکاری کشتوکاڵی یان وەک سوودمەندی کەرەستەی کشتوکاڵی لە گۆڕین و ئامادەکردنی بەرهەمە جۆراوجۆرەکان.

ئەمەل نەسری وتی: کۆمەڵێک جوتیارین کە کاردەکەین بۆ گۆڕینی گەنمی مەحمودی و بەسکاری و خەتیفا لە هەوڵێکدا بۆ گەڕاندنەوەی ئەو جۆرە دەوڵەمەندانە بە پڕۆتین و سوود وەرگرتن لە گەنمی بایۆلۆجی تەندروست.

 

چەندین هۆکار ڕێگرە لە بەرزکردنەوەی کەرتی کشتوکاڵ

ئاماژەی بەوەشکرد، کار دەکەن و بەشداری دەکەن لە بەکارهێنانی ژنان لە گۆڕینی دانەوێڵە و ڕووەکی پزیشکی و هەنگوین بۆ ئامادەکردنی بەرهەمەکان، خراپبوونی بارودۆخی ئابووری وڵاتەکە و کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا و کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا بووە هۆی ڕێگرتن لە گۆڕین و بەرزکردنەوەی.

 

هاجەر قاسمی، پسپۆڕ لە بواری هەڵمژینی ڕووەکی پزیشکی لە ناوچەی سیجنان لە پارێزگای بیزێرتە، ئاماژەی بەوەکرد، ئەو چەندین پیشەی هەیە، بەڵام خۆی لە گۆڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکاندا دۆزیوەتەوە بەتایبەتی لەو کاتەوەی سروشتی جوگرافی ناوچەکە دارستان و ڕووەکی بۆن و دەرمانی هەیە.

 

مەریەم عەونی کە بەدەست هەمان شت دەناڵێنێت، بەبازاڕکردن و پاکێجەکان بە پێویست دادەنێت بۆ ئەوان وەک جوتیار، وتی: بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن لە هەمان بواردا، پێویستە چارەسەرێک بدۆزرێتەوە بۆ ئەم سەختییانە، هەروەها نرخی ئەو ماددانە بەرزن کە بەکاردێن بۆ گۆڕین.

 

 

بۆ هەنگەوانانیش زەحمەتی هەیە

لەتیفە موعەمەر، هەنگەوان لە ناوچەی بنی ماتیر لە پارێزگای جندوبا ئاماژەی بەوەکرد، لە باوکییەوە فێری هەنگەوانی و مامەڵەکردن لەگەڵیان بووە، هەروەها ڕاهێنان لەو بوارەدا کە پرۆسەیەکی ئاسان نییە، تەنانەت پیاوانیش چیتر ناتوانن کاری تێدا بکەن، لەبەر ئەوەی پێویستی بە گواستنەوەیە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بۆ گەڕان بەدوای خۆراک بۆ هەنگەکان، کە بەهۆی وشکەساڵی و نەبوونی باران و ئاگرکەوتنەوەی دارستانەوە زەحمەت بووە.

 

 

لە لایەکی دیکەوە، زەهرە نەفاف، ئەندامی نوسینگەی جێبەجێکاری ڕێکخراوی کشتوکاڵ، وتی: جوتیارە ژنەکان هێشتا پەراوێزخراون و بەرهەمی جۆراوجۆر ئامادە دەکەن، بەڵام ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە، لەوانە نەبوونی پاکێج و زەحمەتی بەرزکردنەوە.