تولسی گابارد بۆ بۆ بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتیمانیی ئەمریکا دەستنیشان کرا

ژنێک بەناوی تولسی گابارد بۆ بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتیمانیی ئەمریکا دەستنیشان کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دۆناڵد ترەمپ لە دوای هەڵبژاردنی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا بەردەوامە لە کاندیدکردنی ئەندامەکانی بۆ ئیدارەی داهاتووی وڵاتەکەی و لە چوارچێوەیەدا ژنێکی بۆ پێگەی بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتیمانیی ئەمریکا دەستنیشان کرد.

 

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، ئەو ژنەی بۆ بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتیمانیی ئەمریکا ئەدەستنیشان کراوە، ناوی تولسی گاباردە.

 

لەبارەی هەڵبژاردنی تولسی گایارد وەک بەڕێوەبەری ئاسایشی نەتەوەیی، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە، ئەو ڕۆحی نەترسی بۆ کۆمەڵگەی هەواڵگریی ئەمەریکا دەهێنێت.

 

تولسی گابارد پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و ترەمپ پشتگیریی لێ کرد، تولسی گابارد لە ساڵی  ٢٠٢٢ پارتی دیموکراتی جێهێشت ئەمەش دوای ٨ ساڵ لە نوێنەرایەتی کردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا.