تولای حاتیمۆغولاری: دەبێت هێڵی ئیسلامی دیموکراتیک بونیاد بنرێت

تولای حاتیمۆغولاری لە یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی فیدراسیۆنی لێکۆڵینەوەی ئیسلامیی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، دەبێت هێڵی ئیسلامی دیموکراتیک بونیاد بنرێت و وتیشی: لە قۆناغی دووەمی پرۆسەی ئاشتی هەنگاوی یاسایی، یاساکانی ئاشتی و دیموکراتیک لە بەرنامەی کاردان.

ئامەد

 

تولای حاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" بەشداری لە یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی فیدراسیۆنی لێکۆڵینەوەی ئیسلامیی میزۆپۆتامیای کرد، کە لە ئامەد بەڕێوەدەچێت.

 

حاتیمۆغولاری لە سەرەتای وتارەکەیدا لە کە لە کۆنگرەکەدا پێشکەشی کرد ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ هاتنی هێزە کۆڵۆنیاڵیستەکانی سەرمایەداری، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا ناکۆکی و دووبەرەکی لە نێوان ئاین و پێکهاتە باوەڕییەکان درووست کرد و بۆ سەدان ساڵ لە ناوچەکەدا تۆوی ناکۆکی و دووبەرەکی چاند.

 

لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، دەبێت لێپرسینەوە لەو ڕێکخراوانە بکەین کە بە ناوی ئیسلامەوە خوێن دەڕێژن، لە دژی ئەم ڕێکخراوانە، زۆر گرنگە پەرە بە هێڵی ئیسلامی دیموکراتیک بدرێت و ئیسلام بە بەهاکانی خۆیەوە لەسەر زەمینەیەکی دیموکراتیک پەیڕەو بکرێت. بۆیە دەبێت هێڵی ئیسلامی دیموکراتیک بونیاد بنرێت.

 

تولای حاتیمۆغولاری سەرنجی خستەسەر پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و وتی: پرسی کورد پرسێکی ڕاستیی و مێژوویی ئەم وڵاتەیە، پەیوەست بە پرسەکە لە قۆناغی دووەمی پرۆسەکە هەنگاوی یاسایی، یاساکانی ئاشتی و دیموکاتیکی لە بەرنامەی کاردان.

 

هەروەها باسی لەوەشکرد، توندوتیژی بەرانبەر بەژن، چەوساندنەوەی منداڵان، ماددەی هۆشبەر، برسێتی و هەژاری لە هیچ ئاینێکدا قبووڵ ناکرێت، دەسەڵاتی ئێستا ئیسلامی سیاسیی بەکاردەهێنێت و دەڵێت ‘کەسی ئیماندار ئارام دەگرێت’، بەڵام لەبەرانبەر ئەوەدا ئێمە برسێتی وەک چارەنووس نابینین و لە دژی تێدەکۆشین.

 

لە کۆتایی وتارەکەیدا تولای حاتیمۆغولاری ڕایگەیاند، دەبێت کوردان بتوانن بە شێوەیەکی ئازاد بە زمان و پەروەردەی کوردییانەی خۆیانەوە سرووتە ئاینییەکان ئەنجام بدەن، ڕێزگرتنمان لە مردووەکانمان لە پێش هەموو شتێکەوەیە لامان، دەبێت دەسەڵات واز لەم کارە قێزەونانەی بهێنێت.