تولای هاتم ئۆغولاری لە ئەوروپا دەست بە دانوستانی دیپلۆماسی دەکات
تولای هاتم ئۆغولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی، دانوستانی دیپلۆماسی لە ئەوروپا دەستپێدەکات.

ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" تولای هاتم ئۆغۆلاری لەگەڵ شاندێک دەچێتە ستراسبۆرگ بۆ چاودێریکردنی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپا و ئەنجامدانی کۆبوونەوە.
تولای هاتم ئۆغۆلاری لە کۆبوونەوەی گروپی چەپی ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەنجومەنی ئەوروپا لە ٣٠ی ئەیلوولدا قسە دەکات.
دواتر شاندی دەم پارتی لەگەڵ بەرپرسان و سیاسەتمەدارانی ئەنجومەنی ئەوروپا کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.