لە سودان ١٩ ملیۆن منداڵ مافی خوێندنیان بەکارنەهێنا

لە کاتێکدا پێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە و دانیشتوانەکە ڕووبەڕووی کەمی خۆراک و کورتهێنان دەبنەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان، بارودۆخی مرۆیی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت.

ناوەندی هەوال

 

بەگوێرەی ڕێکخراوی ڕزگارکردنی منداڵان، ناکۆکییەکانی سودان بووە هۆی گەورەترین قەیرانی ئاوارەبوونی ناوخۆیی لە جیهاندا، بە ئاوارەبوونی ٤.٤ ملیۆن کەس لە ناو سودان، لەنێویاندا نزیکەی ٢.٥ ملیۆن منداڵ هەن، جەختی لەوە کردەوە ئەم ململانێیە دەبێتە هۆی لەدەستدانی نەوەیەکی تەواوی منداڵانی زیانلێکەوتوو بەهۆی جەنگەوە، بەم شێوەیە خراپترین قەیرانی پەروەردە لە جیهاندا دەبینن.

 

ماندیپ ئۆبراین، نوێنەری سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسێف" لە سودان ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی تشرینی دووەم نیگەرانییەکی گەورەی دەربڕی سەبارەت بە زیادبوونی پێکدادانەکان لە خەرتوم و دارفۆر و کۆردۆفان و وتیشی: نزیکەی ١٩ ملیۆن منداڵ مافی خوێندنیان نییە.

 

ئاماژەی بە پێویستی ڕاگرتنی توندوتیژی و کۆمەڵکوژی و کارکردن کرد بۆ پشتیوانیکردنی یارمەتییە مرۆییەکان و پاراستنی منداڵان لە ڕۆشنایی بەردەوامبوونی شەڕەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لەو کاتەوەی لە ١٥ی نیسانی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە.

 

١٠ هەزار خوێندنگە داخراون

ئەوەخراوەتەروو، نزیکەی ١٩ ملیۆن منداڵ لە سودان، یەک لە سێ منداڵ، هێشتا لە دەرەوەی دیوارەکانی خوێندنگەن و نزیکەی ٦.٥ ملیۆن منداڵ بەهۆی زیادبوونی توندوتیژی و نەبوونی ئاسایش لە ناوچەکانیاندا دەستیان بە خوێندن نەکردووە، کە بووەتە هۆی داخستنی زیاتر لە ١٠ هەزار خوێندنگە لەو ناوچانەی کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە.

 

زیاتر لە ٥.٥ منداڵ لە سودان لەو ناوچانەدا دەژین کە کەمتر زیانیان بەرکەوتووە، چاوەڕێی دەسەڵاتدارانی ناوخۆ دەکەن بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکەنەوە کە ئایا خوێندنگەکان دەتوانن بکرێنەوە.