تێکۆشانی هاوبەشی نێوان بزووتنەوەکانی ژنان و پارتە سیاسییەکانی مەغریب

بزووتنەوەکانی ژنان لە مەغریب سەرنجیان بۆ گرنگی تێکۆشانی هاوبەش لەگەڵ سیاسەتمەداران لە پێناسەکردنی یاسا و سیاسەتەکاندا ڕاکێشا و ڕایانگەیاند، هاوکات لەگەڵ دەستکەوتەکان زیاتر بۆیەکسانی ڕەگەزی خەبات دەکەن.

حەنان حارەت

 

مەغریب - بزووتنەوەکانی ژنان و داکۆکیکارانی مافی ژنان لە مەغریب پێیان وایە هەماهەنگی لەگەڵ سیاسەتمەداران بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکارییەکان و بۆپێکهاتنی یەکسانی ڕەگەزی و بەهێزکردنی ژنان پێویستە، ئەوان دەڵێن ئەم دۆخە گرنگە بۆ ئەوەی یاساکان لە پەرلەمان پەسەند بکرێن.

 

پەرەسەندنی پێکهاتەی کۆمەڵگەی مەدەنی لە مەغریب بووەتە هۆی سەرهەڵدانی بزووتنەوەیەکی بەهێز و سەربەخۆی ژنان، ئەم بزووتنەوەیە لە لایەنی سیاسی و یاساییەوە لەڕێگەی هەڵمەتی هۆشیاری و کردەوەی ناوخۆیی و پێشنیارکردنی یاسای بەدیل بۆ دەربڕینی داواکارییەکانی کاردەکات، هەروەها ڕاپۆرت ئامادە دەکەن و داواکارییەکانیان پێشکەش بە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکەن.

 

شەرەفات ئیفیلال، چالاکوانی سیاسی و بەرپرسی کۆڕبەندی یەکسانی، ، کە لەسەر ئەو پرسە قسەمان لەگەڵ کرد ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێکی یاسایی و مێژوویی لەمێژینە لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و بزووتنەوەکانی ژنان هەیە و وتیشی: پارتە سیاسییەکان بەشێکن لە بزووتنەوەی ژنان، لەڕێگەی ئەندامانی  ژن لە ناو حزبەکاندا جێبەجێدەبن.

 

شەرەفات ئیفیلال لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سەرەڕای پەیوەندی نێوان بزووتنەوەکانی ژنان و لایەنە سیاسییەکان، کەلێنێکی گەورە لە نێوان بزووتنەوەکانی ژنان و لایەنە سیاسییەکاندا هەیە، بەهۆی داواکاری گۆڕینی پێگەی ژنانەوە، ئەم حزبە باسی دامەزراندنی یاسای بنەماڵەی لە چوارچێوەی دامەزراوە هەڵبژێردراوەکاندا گرتە ئەستۆ، بزووتنەوەکانی ژنان له هەندێک پرسدا زۆر پێشکەوتوون و دەتوانن له کاتێکدا وەربگرن و بدەن که پارته سیاسییەکان بەرە و زمانی دیپلۆماسی هەنگاو دەنێن، چونکە لە ناو دامودەزگا هەڵبژێردراوەکاندا دەبێت بۆچوونی دەسەڵاتەکان و نوێنەرانی هەڵبژێردراو لەبەرچاو بگرن، ئەمەش ڕێگە دەدات زمانی وتارەکە لە نێوان ئەم یەکانەدا جیاواز بێت، بەڵام ئامانجەکە وەک یەکە.

 

''چالاکوانان لەم گۆڕانکارییەدا ڕۆڵیان هەیە'"

شەرەفات ئیفیلال هەروەها سەبارەت بەڕۆڵی سیاسەت لە پاراستنی مافەکانی ژنان وتی: هەندێک کەس بڵاوی دەکەنەوە کە لایەنە سیاسییەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە دامەزراندن یان گۆڕینی دۆخی ژنانەوە نییە، بەڵام پێویستە هەموومان بزانین کەڕۆڵیان زۆر گرنگە و پێویستە هەمیشە وابێت لە پڕۆژەکانی گۆڕانکاریدا ئامادەبن، چالاکوانانی سیاسی ئەوانەن کە بڕیار لەسەر پڕۆژەکانی بزووتنەوەکانی ژنان دەدەن، هەر بۆیەش لە لوتکەی پەرلەماندا دەست بە پرۆژەکە دەکەن و بەرگری لێدەکەن و دواتر دەنگی پێ دەدەن، مەغریب پشت بە دیموکراسی دەبەستێت وەک ڕوانگەیەک بۆ بەڕێوەبردن، پێویستە دان بەوەدا بنێین کە چالاکوانان لەم گۆڕانکارییەدا ڕۆڵیان هەیە، چاوەڕوانی بڕیاری شاهانەیین بۆ یاسای بنەماڵە و هیوادارین بەپێی ڕاستی ڕۆژانەی ژنان و پێشهاتەکانی مەغریب لەسەر ئاستی یاسایی و گۆڕانکارییە ئابووری و کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان بێت، پێویستە کاری حزبەکان و بزووتنەوەکانی ژنان هەماهەنگ بێت.

 

"گرنگە کاری هاوبەش لە نێوان بزووتنەوەی ژنان و لایەنە سیاسییەکان هەبێت"

شەرەفات ئیفیلال جەختی لە گرنگی تێپەڕاندنی سەرجەم ماددە پاشەکەوتکراوەکان بۆ کاری ژنان کردەوەو وتی: ئەوەی پێویستە ئەو دەنگانە پشتگوێ نەخەین، بەڵکو تێپەڕاندنیان و بەردەوامیدان بە داواکارییەکەمان لەناو پەرلەمان تا شەڕەکە بەردەوام دەبێت لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی توندوتیژی دژی یەکسانی و مافەکانی ژنان، گرنگە شێوازی کاری هاوبەش و هەماهەنگی لە نێوان پێکهاتەکانی بزووتنەوەی ژنان و لایەنە سیاسییەکان هەبێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هەموو ئەو سەختییانە ببنەوە کە ڕووبەڕووی داواکارییەڕەواکانی ژنانی مەغریب دەبنەوە.

 

"چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی یاسایەکی نوێی بنەماڵەین"

عاتیفە تەمجەردین، چالاکوانی یاسایی و جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی دیموکراتیکی ژنانی مەغریب، وتی: بزووتنەوەی ژنان بزووتنەوەیەکی سەربەخۆیە و هەمیشە بەرگری لە سەربەخۆیی خۆی دەکات، بەڵام کارەکانی لە چوارچێوەی کاری سیاسی و دیموکراسیدایە، وەک بزووتنەوەکانی ژنان داواکارییەکانمان بۆ چالاکوانانی سیاسی دەخەینەڕوو، بۆ پڕۆژەکە داواتان لێدەکەین خاوەندارێتی لێ بکەن چونکە دەزگای یاسادانان ڕۆڵی دەبێت لە دەرکردنی یاسا پێشنیار کراوەکان، بە تایبەتی چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی یاسایەکی نوێی بنەماڵەین، جێگرانی ژن و پیاو لە پەرلەمان کە باوەڕیان بە دۆزی ژن هەیە، کاریگەرییان هەیە و توانایان هەیە بۆ هێنانی یاسای بنەماڵە بۆ  یەکسانی و دادپەروەری نێوان هەردووڕەگەز.