لە ڕۆژهەڵاتی چاد هەوکردنی جگەر بڵاوبوەوە

ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بڵاوبوونەوەی هەوکردنی جگەریان لە کەمپەکانی پەنابەران لە ڕۆژهەڵاتی چاد ئاشکرا کرد، بەتایبەتی دوای ئەوەی زیاتر لە ٥٥٠ هەزار کەس لە سودانەوە بۆ ئەوێ کۆچیان کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

هەوکردنی جگەری جۆری E بەزۆری کاتێک دەگوازرێتەوە کە مرۆڤ شتێک بخوات کە لەلایەن کەسێکی تووشبووەوە پیس بووە، توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن ساڵانە نزیکەی ٢٠ ملیۆن کەس توشی هەوکردن دەبن لە سەرانسەری جیهاندا.

 

دوێنێ، ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییە نوێیەکان هۆشدارییان دا لە بڵاوبوونەوەی هەوکردنی جگەر لە کەمپەکانی پەنابەرانی سودان لە ڕۆژهەڵاتی چاد، کە زیاتر لە ٥٥٠ هەزار کەس ئاوارە بوون بۆ ڕزگاربوون لەو ململانێیەی چەند مانگێکە بەردەوامە.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ترس هەیە لە ئەنجامی خراپی پاکوخاوێنی و کەمیی ئاوی پاک لەو کەمپانەی کە لە سەرانسەری ناوچەی عودای لە چاد بڵاوبوونەتەوە، بڵاوبوونەوەی هەوکردنی جگەری جۆری E خراپتر بێت.

 

ڕێکخەری پزیشکی ڕایگەیاند، دوای ساڵێک لە دەستپێکردنی ململانێکان لە سودان، ئازاری ئاوارە سودانییەکان کە هەڵاتوون بۆ چاد تا ئێستاش ڕوو لە زیادبوونە، ئەمەش بە سەختی مەترسی تەندروستی نەک تەنها بۆ پەنابەران بەڵکو بۆ کۆمەڵگاکانی دیکەش دروست کردووە.

 

بەگوێرەی ئاماری پزیشکانی بێ سنوور، کەمپی ئادرێ زۆرترین حاڵەتی تۆمارکردووە کە ٤٦٩ حاڵەتە، لەکاتێکدا عەترانۆ ٢٩٢ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، لە میچیش ١٣٢ حاڵەت تۆمارکراوە، ئاشاش ٤١ حاڵەتی هەوکردنی جگەری جۆری C تۆمارکردووە.

 

بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی وشکەساڵی، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما پێویستی بە ئاو زیاد دەکات، هاوکات قەبارەی چینی ئاوی ژێر زەوی کە لەبەردەستدایە کەم دەبێتەوە.