هەڵبژاردن لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستی پێکرد

لە ٣٢ شار دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی کوردستان لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانییەوە دەستیپێکرد و بڕیارە ملیۆنان دەنگدەر دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

ناوەندی هەواڵ

 

لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستان ملیۆنان دەنگدەر بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان. بەپێی ئەو کاتژمێرانەی دیاریکراوە، لە باکووری کوردستان لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانی هەڵبژاردن دەستپێدەکات، لەوانە، سەمسور، ئاگری، چەولیگ، بەدلیس، ئامەد، خارپێت، ئەرزینجان، ئەرزەرۆم، دیلۆک، گیرەسون، گوموشهانە، جولەمێرگ، قەرس، مەلاتیا، گومگوم، ماردین، موش، ئۆردو، ڕیزە، سێرت، سیواس، ترابزۆن، دەرسیم، ڕەحا، وان، بایبورت، ئیلح، شرناخ، ئەردەخان، ئیدر، کلیس.

 

لە شارەکانی دیکەی وڵاتدا دەنگدان لە کاتژمێر ٠٨.٠٠ دەست پێدەکات و دەنگدان لە کاتژمێر ١٧:٠٠ کۆتایی دێت.

 

دەنگدەران دەنگ بە سەرۆکایەتی شارەوانی گەورە و ئەندامێتی ئەنجومەنی گشتی شار و سەرۆکایەتی شارەوانی و ئەندامێتی ئەنجومەنی شارەوانی و فەرمانگە دەدەن، لیستی دەنگدان بەو ڕەنگانەی ئامادەکراوە، لەلایەن دەنگدەرانەوە دەخرێتە ناو زەرفێک و دەیخەنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.