سیاسەتمەدار زەکیە ئیلباسان لە زیندان هەراسان کرا

زەکیە ئیلباسان، جێگری هاوسەرۆکی دەبەپە کە لەلایەن پۆلیسەوە هەراسان کراوە لە دەروازەی زیندانەکە گەڕانی بۆ کراوە و هەوڵیان داوە بینێرن بۆ ئەو زیندانەی کە پزیشکی دادوەری تێیدا دەمێننەوە.

مەدینە مامەدئۆغڵۆ

 

ئامەد-زەکیە ئیلباسان، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە" لە ٩ی تشرینی یەکەم لەلایەن پۆلیسەوە لە ئامەد دەستگیرکرا. زیکی ئیلباسان بە تۆمەتی "بەرەنگاری دژی پۆلیس" ڕەوانەی دادگا کرا و دواتر دەستگیرکرا.

 

"پۆلیس بە هەراسانکردن خستمیانە ئۆتۆمبێلەکەوە"

زەکیە ئیلباسان لەکاتی دەستگیرکردن هەراسانکراوەو بەپێی زانیارییەکان، لە دەروازەی زیندانەکە بە ڕووتی پشکنینی بەسەردا سەپێندراوە و دەیانەوێت بینیرن بۆ ئەو زیندانەی کە پزیشکی دادوەری لێیە.

 

زەکییە ئیلباسان لە نامەیەکدا کە بۆ پارێزەرەکانی نێردراوە، باسی ئەوەی کردووە لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا دەورە دراوە. وتی: پیاوێکی بەتەمەن لێیدرا کاتێک هەوڵیدا لە گەمارۆکە بچێتە دەرەوە، دواتر ویستیان سەرمان داپۆشن بەو شێوەیە دەستگیرمان بکەن، کاتێک کاردانەوەمان بۆ ئەم بارودۆخە کرد، بردراین بۆ ئۆتۆمبێلەکان، پۆلیسە ژنەکان ڕۆیشتن و پۆلیسی پیاو هاتن و بە توندی لە سنگمیان دا، هەراسانیان کردم و منیان خستە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە.

 

"بەبێ ئەوەی لای دادوەر وتە بدەم، ڕەوانەی دادگای سزا کرام"

زەکیە ئیلباسان ڕایگەیاند ویستوویانە کاغەزێکی پێ واژۆ بکەن لەسەری "پەکەکە، کەجەکە، یەپەگە و کەسکین بایندر" هەبوون، من واژۆم نەکرد، بەڵام لەگەڵ هاوڕێیەکم لە تەنیشتمەوە، ئەوان بە زۆر ئەو کاغەزەیان واژۆ کرد، دوای ئەوەی کە بردیانم بۆ TEM، هەوڵیان دا بەڵگەنامەکە بەمن واژۆ بکەن، پێش ئەوەی داواکاری گشتی وتەم وەربگرێت، پۆلیس چووە ژوورەوە و بەیاننامەکەی منیان برد و ڕەوانەی دادگای سزا کرام.

 

"بە بێ جلوبەرگ پشکنینم بۆکرا"

دوای ئەوەی وەڵامی پرسیارەکانم دایەوە، دەستگیرکرام و ڕەوانەی زیندان کرام، کاتێک زیندانی کرام، بە بێ جلوبەرگ پشکنینم بۆکرا، کاتێک کاردانەوەم نیشاندا وتیان "بۆ هەموو کەسێک ئاوا پشکنین دەکەین" لە کاتی چوونە ناو زیندانەکە، من وەک بەندکراوێکی دادوەری نیشان درام و دواتر وتیان دەمبەن بۆ بەشی پزیشکی دادوەری، پێم وتن ئەگەر بمبەن بۆ ئەوەێ دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەم.

 

ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە: ئێمە قبوڵی ناکەین

ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە لە لێدوانێکی نوسراودا کاردانەوەی بەرامبەر ئەشکەنجەی سەر زەکیە ئیلباسان، هاوسەرۆکی پارتەکە و بەرنا چەلیک، هاوسەرۆکی هەدەپەی ئیزمیر نیشانداو لە بەیاننامەکەدا هاتووە: دەسەڵاتی نێرینەی زاڵ، ڕەگەزپەرست، دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر بە کورد و ژنان نیشان دەدات لە پشکنینی بەبێ جلوبەرگدا، بە ئەنجامدانی ئەم کارە، هەوڵدەدات هاوڕێکانمان سەرکوت بکات، ژنانی کورد بەهۆی سیاسەتی فشاری دەوڵەتی پیاوەوە هەرگیز لە خەبات پاشگەز نەکراونەتەوە، دوای ئەوە، خەباتمان بەردەوام دەبێت، پشکنین بە بێ جلوبەرگ و هەراسانکردن قبوڵ ناکەین.