"داواکردنی ماف تاوان نییە"

بزووتنەوەی ژنان بۆ ئازادی، داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کار بکەن بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژنان لە ئەفغانستان و بەبێ مەرج ئازادکردنیان لە زیندانەکانی تاڵیبان و داننان بە جیاکاری ڕەگەزی لە نێوان ڕەگەزەکاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

بزووتنەوەی تاڵیبان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە، بەتایبەتی دوای سەپاندنی یاساگەلێک کە چالاکی ژنان بەرتەسک دەکاتەوە و ڕێزنەگرتنە لە ئازادی تاک و کەرامەتی مرۆڤ، بە بێدەنگکردنی ئەو دەنگانەی کە ڕەخنە لە کارە خراپەکان و پێشێلکارییەکانی دەگرن.

 

لە بەرامبەر زیادبوونی هەڵمەتی دەستگیرکردنی ژنانی ئەفغانستان، کۆمەڵێک ژنی خۆپیشاندەر بە ناوی "بزووتنەوەی ژنان بۆ ئازادی" بەیاننامەیەکیان لە ڕێگەی ڤیدیۆوە لە تۆڕی تویتەر بڵاوکردەوە کە پێشتر ڕایانگەیاندبوو، هەر دەستگیرکردنێکی ئارەزوومەندانە، بەبێ فەرمانی دادگای، ڕێزنەگرتنە لە مافەکانی مرۆڤ و کەرامەتی مرۆڤ، بە پێشێلکردنی ماف و تاوانێک دادەنرێت کە بەپێی یاسا سزا دەدرێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە بزووتنەوەی تاڵیبان بەبێ ڕەچاوکردنی ئازادی تاک و کەرامەتی مرۆڤ ژنانی دەستگیرکردووە، هەروەها ڕەچاوی داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و بەها مرۆییەکانی نەکردووە و بە سووکایەتی و زەلیل مامەڵەی لەگەڵ ژنان کردووە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، دەستگیرکردنی سێ خوشک بە ناوەکانی 'نادیە، ئازادە، و ئێلها ڕەزایی'، دەستگیرکردنیان پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە، هەروەها داوای دەستوەردانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشیان کردووە بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژنان و ئەوان ئازادکردنی بێ مەرج لە زیندانەکانی تاڵیبان.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تاڵیبان گروپێکە خاوەنی بیرۆکە و ئایدۆلۆژیای توندڕەو و نامرۆڤانە، سنووردارکردنی بێشوماریان بەسەر ژناندا سەپاند و لە هەموو بوارەکانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری دووریانخستونەتەوە، هەروەها سنوری بۆ ژنان لە هەموو کایەکاندا داناوە.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، بزووتنەوەی تاڵیبان سیاسەتی ئاپارتایدی نێوان ڕەگەزەکان لە ئەفغانستان جێبەجێ کرد و بە شێوەیەکی ترسناک ڕەخنەگرانی سەرکوت کرد، بۆیە پێویستە ڕێگا خۆش بکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی دیموکراسی لەسەر بنەمای دەنگی خەڵک، بەجۆرێک کە بنەمای بەشداریکردنی یەکسان بۆ هەموو ئەندامانی گەلی ئەفغانستان، بە ژن و پیاویشەوە، لە هەموو بوارەکاندا هەبێت.