تەبرێز... پارکی ئەئل کلی بەناوبانگترین شوێنی گەشتیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

پارک و دەریاچەی ئەئل کلی گەورەترین شوێنی سەوزی شاری ئێرانە و بە یەکێک لە بەناوبانگترین شوێنە گەشتیارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراوە.

 

تەبرێز- باخچەی ئەئل کلی یەکێکە لە جوانترین و گەورەترین شوێنە سەوزەکانی ئێران کە لەسەر ڕووبەری نزیکەی ٥٤٠ هێکتار دروستکراوە.

دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی تەبرێز و نزیکەی ٧ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەکەوە دوورە، یەکەم جار لە سەردەمی ئەق قووینلو دامەزراوە و دواتر لە سەردەمی سەفەویەکان فراوان بووە.

دەریاچەکە ١٢ مەتر قووڵە و لە دەوروبەری چەندین چالاکی جۆراوجۆر هەیە، لەوانە چێشتخانە و قاوەخانە و یاری منداڵان.

پێش هاتنی سەفەوییەکان، ئەئل کلی گەورەترین سەرچاوەی ئاو بوو بۆ ئاودێری باخچەکان لە ڕۆژهەڵاتی تەبرێز و لە سەردەمی قاجاردا ناوچەی دەوروبەری دەریاچەکە گەشەی پێدرا و جوانکرا و گۆڕدراو سەرنجڕاکێش بوو، بەڵام لە سەردەمی پەهلەوی، ئەم شوێنە ڕادەستی شارەوانی تەبرێز کرا و بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی ناوچەکە.