تاژێ سەردانی ڕۆژنامەنووسانی برینداری کرد

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی و ڕاگەیاندنی ژنان لە شەنگال سەردانی ڕۆژنامەنووسی بریندار مەدیا حەسەنیان کرد.

شەنگال

 

لە ٨ی تەمووزدا ئۆتۆمبێلی چرا تی ڤی و چرا ئێف ئێم لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کرایە ئامانج، لەئەنجامی هێرشەکەدا دوو ڕۆژنامەنووس و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون، لە هەمان کاتدا ئۆتۆمبێلێک کە نزیک بوو لە ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاندنەکە بەهۆی هێرشەکەوە زیانی پێگەیشت و سێ کەس تێیدا بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵ بوو، هەروەها دوای برینداربوونی موراد میرزا کە پەیامنێری کەناڵی چرا ئێف ئێم بوو، دوای چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانەیەکی شاری موسڵ گیانی لەدەستدا، مەدیا حەسەن، پەیامنێری کەناڵی چرا ئێف ئێم، هێشتا چارەسەر وەردەگرێت.

 

ئەندامانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی و ئەندامانی ڕاگەیاندنی ژنان لە شەنگال سەردانی ڕۆژنامەنووسی برینداری چرا ئێف ئێمیان کرد.

 

"ڕۆژنامەنوسان دەنگی ڕاستیین"

نەعیم خەڵەف، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی، هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو ڕۆژنامەنووسە کرد کە گیانی لەدەستدا و وتی: وەک ئەندامانی تاژێ، لە کەسایەتی شەهید موراد میرزا کە لە ١١ی تەمووزدا گەیشتە ئاستی شەهیدبوون، هەموو شەهیدان بەبیردەهێنینەوەو سەریان بۆ دادەنەوێین، لە دونیادا کردنە ئاماج و دەستبەسەرکردن و کوشتنی ڕۆژنامەنووسان قەدەغەیە، چونکە ڕۆژنامەنووس دەنگی ڕاستییە.

 

"دوژمن نایەوێت ئێزدییەکان بگەڕێنەوە بۆ شەنگال"

 نەعیم خەڵەف تیشکی خستە سەر بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسان لە شەنگال و وتی: بەهۆی ئەوەی ١٠ ساڵەی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ نزیک دەبێتەوە، ڕۆژنامەنووسەکانمان بۆ ئەو ڕۆژە کارەکانیان ئەنجام دەدا، بۆچوونی ئەو کەسانەی لە کامپەکان گەڕاونەتەوە وەرگیرا، لە هەمان کاتدا بۆچوونی دیلەکانیان وەرگرت، دەنگی ڕاستی بوون، بەهۆی ئەوەوە دوژمن نەیدەویست ڕاستی بزاندرێت بەتایبەتی ڕاستی شەنگال، بۆ ئەوەش کرانە ئامانج، زاندراوە بنەماڵەی بارزانی نایانەوێت گەلەکەمان کە لە کامپەکاندا نیشتەجێن بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان، پشتیوانی تورکیایان کرد و ڕۆژنامەنووسەکانمانیان کردە ئامانج.

 

"ئێمە بەهێزین و هێز دەبەخشین بە منداڵەکانمان"

هەروەها ئەمشێ کۆرکۆرکی ئەندامی تاژێ وتی: وەک زاندراوە ئۆتۆمبێلی چرا تی ڤی و چرا ئێف ئێم لەلایەن داگیرکەرانی تورکیاوە کراوەتە ئامانج و ڕۆژنامەنووسەکانمان بریندار بوون، وەک تاژێ ئەمڕۆ سەردانی ماڵی ڕۆژنامەنووس مەدیا حەسەنمان کرد، پرسیارمان لە بارودۆخی و تەندروستی کرد، بارودۆخی ئەو باشە، ئێمەش دڵخۆشین، ئەو کەسانە شەرمەزار دەکەین کە دژی ڕۆژنامەنووسەکانمان قسەیان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە "ڕۆژنامەنووسانی ئامانج ئێزدی نین" و هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی موراد میرزا و ڕاگەیاندنکاران دەردەبڕین، ئێمە وەک ژنانی ئێزدی تا کۆتایی منداڵەکانمان و تەلەفزیۆنەکانمان دەپارێزین و هێزمان لە منداڵەکانمان وەردەگرین و هێزیان پێدەدەین.

 

خالیدە جەمال، دایکی مەدیا حەسەن ڕۆژنامەنووسی بریندار هەڵوێستی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: بەخێرهاتنی تاژێ دەکەم کە لێرە بوون، وەک دەزانن وترا کچەکەم ئێزیدی نییە، بەڵام مەدیا حەسەن کچی منە و ئەویش ئێزدییە.