تاژێ لە موسڵ سەردانی ڕێکخراوەکانی ژنانی کرد

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی لە چوارچێوەی هەڵمەتی "دژ بە قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن" سەردانی ڕێکخراو و دامودەزگاکانی ژنانی لە موسڵ کرد.

 

شەنگال

 

دوێنێ ١ی حوزەیران، ئەندامانی دیپلۆماسی تاژێ سەردانی ڕێکخراوی ڕەجا بۆ پێشکەوتن و بەرەوپێشچوونی لە موسڵ کرد، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان لە موسڵ، تلکێف، بەعشیقەو نەینەوا لە بارەگای ڕێکخراوی ڕەژا پێشوازییان لە شاندی تاژێ کرد.

 

لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنان لە عێراق و خەبات دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری تاوتوێ کرا، هاوکات باس لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێزیدییەکان و عەرەبەکان و هەموو گەلانی نیشتەجێی عێراق کرا بۆ هەوڵدان لەلایەن هەموو لایەکەوە بۆ پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە، گفتوگۆی گرنگ لەسەر گرنگی هەڵمەتی تاژێ ئەنجامدرا و دیاریکرا کە ئەم هەڵمەتە نوێنەرایەتی هەموو ژنان دەکات و پشتگیری کرا بۆ زیادکردنی.

 

یەکێک لەو خاڵە گرنگانەی کە باسی لێوەکرا ڕووداوی ساڵی ٢٠١٦ بوو، کاتێک لە ٣ی حوزەیران، ١٩ ژنی ئێزیدی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لە موسڵ لەناوڕاستی شەقامدا خراونەتە ناو قەفەسێکەوەو سوتێندران بەهۆی ئەوەی ڕەتیانکردەوە موسڵمان ببن و بەڕۆژوو نەبوون، بەهۆی ئەو ڕۆژە ڕەشە، ژنانی ئێزیدی دەچنە موسڵ و لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنانی عێراقی لە شوێنی ڕووداوەکە بەیاننامەیەک دەدەن، لە میانەی گفتوگۆکەدا پشتگیری ئەم لێدوانە کرا و ڕاگەیەندرا کە پێویستە هەموو ژنە تێکۆشەران و خەباتکارانی بەرخۆدان بەشداری لەم بەیاننامەیەدا بکەن.

 

"ئازارەکانی شەنگال هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی لە جیهاندا بناسرێت

ڕەجا زێدان، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕەجا بۆ پێشکەوتن و بەرەوپێشچوون لە موسڵ، قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد و ڕایگەیاند، پشتیوانی ژنان و پێکهاتەی ئێزیدی دەکەن وتی: ئەمڕۆ ئەندامانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لە شەنگالەوە هاتوون بۆ سەردانمان، هیوادارین ئەم سەردانە ببێتە هۆی پێکەوەژیان و چارەسەری هەموو کێشەکانی ژنان، ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە لە تەنیشت خوشکە ئێزدییەکانمان دەوەستین و ناڕەزایەتی دژی کۆمەڵکوژی ساڵی ٢٠١٦ دەردەبڕین، هەروەها ئەم دیمەنە ئەوە دەردەخات کە ژنان هەست بە یەکتر دەکەن و ئازاری یەکتر دەبینن، بەداخەوە ئەو دۆخەی عێراق کەوتە ناوی و بەتایبەتی شەنگال زۆر بە ئازار بوو، ئەمەش وایکرد هەموو ئازادیخوازانی جیهان پێکەوە پشتیوانی شەنگالییەکان بکەن، وەک دامەزراوە و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان تا کۆتایی پشتیوانی چالاکیی و ڕێکخراوە ئێزدییەکان دەکەین، ژنانی ئێزدی لە هەموو بوارێکدا خۆیان ڕێکخستووە، بە تەواوی پشتگیری لە بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی دەکەین.

 

"لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا بەردەوامین لە کارەکانمان"

فەریدە شەنگالی ئەندامی دیپلۆماسی تاژێ  ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوام دەبن لە کار و چالاکییەکانیان و وتی: کۆبوونەوەیەکمان لە موسڵ هەبوو، خەڵکی تلکێف و بەعشیقەو شوێنەکانی دیکە بەشدارییان کرد، کۆبوونەوەکەمان پڕ بوو لە گفتوگۆی گەرم و گوڕ و ئەرێنی، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی هەڵمەتێکی دەستپێکرد، ئەم کۆبوونەوانە بەشێکن لە هەڵمەتەکەمان تا ساڵیادی فەرمانەکە بەردەوام دەبێت، چالاکی و کۆبوونەوەکانمان تا ئەو کاتە بەردەوام دەبێت.

 

"ئەو ئازارەی ژنانی ئێزدی تووشی دەبن زۆر گەورەیە"

سوعاد میرقیس کە لە ڕێکخراوی منداڵان و ژنانی ئێنکیدۆوە بەشداری کۆبوونەوەکە بوو، بۆچوونی خۆی دەربڕی و وتی: ئەمڕۆ بانگهێشت کراین بۆ پێشوازیکردن لە ئەرکی دیپلۆماسی تاژێ لە بارەگای ڕێکخراوی ڕەجا، مەبەست لە سەردانەکەمان پشتیوانی لە تەڤگەری ژنانی ئێزدییە و لە هەمان کاتدا دەمانەوێت هاوبەشی ئازارەکانی ژنانی ئێزدی بین. کۆبووینەوە بۆ ئەوەی ئامادەبین بۆ چالاکیی شەرمەزارکردن لە ٣ی حوزەیران لە موسڵ بۆ ئەو ژنانەی لە ساڵی ٢٠١٦دا سووتێندران، ڕووداوێکی زۆر بە ئازار بوو کاتێک ١٩ ژن کە ڕەتیانکردەوە ڕۆژوو بگرن و موسڵمان بوون لە قەفەسێکدا لە ناوەڕاستی شەقامەکەدا سووتێندران، ئەم ڕووداوە نەک تەنها ئازار بوو بۆ ژنانی ئێزیدی، بەڵکو هەموو ژنانی ئازاردا، ئەم ڕووداوە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ئەنجامدرا، کە دەیان کۆمەڵکوژیی بە دەستی ئەو چەتانە ئەنجامدرا.