"تاکە گوارەیەک"؛ نووسەرێک یادەوەری شۆڕش بە چیرۆکی ژنانی تێکۆشەرانی کورد بەڵگە دەکات
لە میانەی بەشداریکردنی لە پێشانگای شەهید هەرەکۆڵ، بۆتان هۆشی، نووسەر کە بەڕەچەڵەک خەڵکی شاری عامودا لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، یەکەم هەنگاوە ئەدەبیەکانی خۆی بە واژۆکردنی پەرتوکی "Fera guhar" کە بە واتای "تاکە گوارەیەک" دێت، ئاشکرا کرد.
سیلڤا ئیبراهیم
قایشلۆ- پەرتوکی "تاکە گوارەیەک" کۆمەڵێک کورتە چیرۆک لەخۆدەگرێت کە لەسەر بنەمای ڕووداوە ڕاستەقینەکان دامەزراون، تیشک دەخاتە سەر خەباتی ژنانی کورد کە لە پێناو بەرگریکردن لە خاک و شکۆمەندی خۆیان شەهید بوون، لە نێو ئەم چیرۆکانەدا دوایین بەریەککەوتنی لەگەڵ هاوڕێ شەهیدەکەیدا هەیە، هەروەها چیرۆکێکی دیکە بە ناوی "دواین تەقە"، سەبارەت بە هاوڕێکەی پەیمان، کە ڕەتیکردەوە خۆی ڕادەستی داعش بکات.
بۆتان هۆشی وەک نووسەرانی دیکەی نەوەی خۆی، ئەزموونی ئازاربەخشی لە سەردەمی شۆڕشدا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا ئەزموون کردووە، ئەم ئەزموونانە پاڵنەر بوون بۆ ئەوەی دەست بە پیشەی ئەدەبی و نووسین بکات، هەروەها درەوشایەوە لە نێو ئەو نووسەرانەی کە پێنوسەکانیان گۆڕیوە بۆ شۆڕشێکی نەمر، بۆتان هۆشی تەمەن ٣٥ ساڵ، بەڕەچەڵەک خەڵکی شاری عامودا لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆ یەکەمجار لە پێشانگای شەهید هەرەکۆڵدا، پەرتوکی "تاکە گوارەیەک"ی واژۆکرد.
"تاکە گوارەیەک" کۆمەڵێک کورتە چیرۆک لەخۆدەگرێت کە لەسەر بنەمای چیرۆکی ڕاستەقینەی کەسانێک کە لە کامێرا و ڕووناکی دوورکەوتنەوە خەباتیان کردووە، هەروەها کۆچ و ئازارەکانی خەڵک لە کاتی شەڕەکاندا، جێگای سەرنج ئەوەیە کە کارەکتەرە سەرەکییەکانی سەرجەم چیرۆکەکانی پەرتوکەکە زۆربەیان ژنانی تێکپشەری یەپەژە ن، کە لە کاتی بەرگریکردن لە شکۆمەندی و خاک لە دژی داگیرکاری شەهید بوون.
بۆتان هۆشی لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بەدواداچوون بۆ ئەدەبیاتی زمانی کوردی کرد، دەنگێکی زیندوو کردەوە کە لە مێژە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا سەرکوتکرابوو، کە بەکارهێنانی زمانی کوردی قەدەغە دەکرد، لە ئەکادیمیای جەلادەت بەدرخان ناوی خۆی تۆمار کردووە و لەوێ ئەدەبیات و مێژووی کوردی خوێندووە، لەگەڵ پەرەسەندنی ڕووداوەکان لە سەردەمی شۆڕشدا، دەستی کرد بە نووسین لەسەر ئەزموونەکانی لە شێوەی چیرۆکدا، بۆ ئەوەی لە یادەوەریدا بیانپارێزێت، وتیشی: ژنان هەمیشە لە مافی نووسین و قووڵبوونەوە لە مێژوو بێبەش کراون، هەروەها مافی دەربڕینی خۆیان و کۆمەڵگەکەیان لێ زەوت کراوە، لە سەردەمێکدا، کە مێژوو دادپەروەری لە مافەکانی گەلی کورد و قوربانیدانەکانیان بۆ ئازادییەکەی نەکردووە، توانیومانە لە ڕێگەی ئەدەبیاتی کوردییەوە ئاسۆکان بکەینەوە، بۆ بەڵگەنامەکردنی شۆڕشەکەمان و ئەو قوربانیدانانەی کە کورد پێشەنگایەتی دەکات، بۆ ئەوەی داهاتووی گەلی کورد دادپەروەری بکات، هەروەها نەوەکان لەبیریان نەچێت کە باوباپیرانیان چییان ئەزموون کردووە و چییان کردووە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی.
ڕوونیکردەوە، ئەوەی لە ساڵانی شۆڕشدا شایەتحاڵی بووین تەنها ڕووداو نەبوون، بەڵکو لە پێکهاتە دەروونی و کەسایەتییەکانماندا ڕەنگدانەوەی هەبوو، ئێمە بە هەموو ئازارەکانییەوە شەڕەکەمان بەسەر برد وە نووسین تاکە دەرچە بوو کە توانای دەربڕینی خۆمانی پێبەخشیین.
چیرۆکی "تاکە گوارەیەک" چییە؟
بەگوێرەی بۆتان هۆشی، ناونیشانی پەرتوکەکە، "Fera guhar"، بە واتای "تاکە گوارەیەک"، ئیلهامێکی لە چیرۆکێکەوە وەرگرتووە کە لەگەڵ یەکێک لە هاوپۆلەکانی لە پەیمانگای هونەر لە شاری حەلەب بڵاویکردووەتەوە، وتی: دوای ئەوەی هاوڕێکەم کە بەڕەچەڵەک خەڵکی عەفرین بوو، لەگەڵ دەرچووی پەیمانگای هونەر، هەریەکەمان گەڕاینەوە بۆ شارەکانی خۆمان، دوای ئەوە هیچ ڕێکەوتێک ئێمەی کۆ نەکردەوە، سەرەڕای هەوڵە بێ هیواکەرەکانمان بۆ کۆبوونەوە بەهۆی تێکچوون و نائارامی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە، کە لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕ لە سووریا سەپێندرابوو.
دووپاتی کردەوە، کە لەگەڵ گەل بەڕێکەوتم بۆ ئەوەی هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی عەفرین نیشان بدەم لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە شارەکەیان کردە ئامانج، لەناو ئەو قەرەباڵغییە زۆرەی ئاسۆیان داپۆشیبوو، سەرم سوڕما کاتێک گوێم لە کەسێک بوو ناوی منی بانگ کرد، ئاوڕم دایەوە بۆ ئەوەی هاوڕێکەم لە بەردەممدا ببینم بە ڕووخساری ئاشنایەوە، پێکەنینەکەی، یەکپۆشی لەبەردا بوو، لە یەکینەکانی پاراستنی ژنان، بەرپرسیارێتی بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی لە ئەستۆ دەگرت.
چەند ڕۆژێک دوای ئەو دیدارە، بوتان هۆشی هەواڵی شەهیدبوونی هاوڕێکەی پێگەیشت، هێشتا پەشیمان بووەوە لە کۆبوونەوە تەواونەکراوەکە، چونکە چارەنووس جۆرێکی جیاوازی دیداری بۆ دیاری کردبوو: ئەویش سەردانی گۆڕەکەی بوو، بەڵام شتە بەئازارەکە ئەوە بوو کە کاتێک دەچوو بۆ سەردانی گۆڕەکەی، گۆڕی هەموو شەهیدانی بێ ناوی دەبینی، کە هەمان هەستی ئەو کاتەی بیرخستەوە کە لە نێو قەرەباڵغی خۆپیشاندەراندا بەدوایدا دەگەڕا و هیوای لەدەستدا، تا هاوڕێکەی بینی، وتی: ئەمجارە شتەکان جیاوازن، چۆن گۆڕەکەی بناسم؟ چۆن ئێستا بانگی بکەم؟ لە نێو کاتێک لە نێو گۆڕەکاندا سەرگەردان بووم، سەرنجم چووە سەرژنێک کە بە بێدەنگی لە نزیک یەکێک لە گۆڕەکان دانیشتبوو و فرمێسک لە چاوەکانیەوە دەڕژا، لێی نزیک بوومەوە و لە ساتێکی بێدەنگدا، ئەو گوارەیەی کە بە هاوڕێکەم دابووم لە گوێیدا بینی، تەنها ئەو کاتە زانیم کە ئەو دایکی هاوڕێکەمە، دواجار گەیشتمە گۆڕەکەی کە بە دڵمەوە لە پێش چاومەوە بەدوایدا دەگەڕام.
"دواین تەقە"... نەمری لەبری خۆبەدەستەوەبوون
پەرتوکەکەی بۆتان هۆشی چیرۆکێکی تری جووڵاو دەگێڕێتەوە، تیشک دەخاتە سەر هاوڕێکەی کە لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵیدا بووە لە خوێندنی ئەدەبی کوردیدا، وتی: پەیمانی هاوڕێم لە بەرخۆدانی کۆبانی لە دژی داعش، دوای ئەوەی پەیوەندی بە یەپەژەوە کرد، لە کاتێکدا لە شەڕێکدا لەگەڵ ژنە شەڕڤانێکی داعش گەمارۆدرابوو، ڕەتیکردەوە خۆی ڕادەست سەرەڕای سەختی دۆخەکە، ئامادە نەبوون خۆیان ڕادەست بکەن یان بە دیل بگیرێن، ئەوان توانیان بە شەهیدبوونی خۆیان لە یادەوەری شۆڕشدا خۆیان نەمر بکەن، نەک شکۆمەندی خۆیان پیس بکەن.
بەڵگەنامەکردنی مێژوو بابەتی ویژدانە نەک تەنها ئەرکێک
بۆتان هۆشی باس لەوە دەکات، کە ئەم پەرتوکە و ئەو وشانەی کە تێیدایە بە بەراورد بە قوربانیدانی ژنانی شەهید کە بۆ پاراستنی خاک و شەرەفیان لە داگیرکاری و تیرۆر گیانی خۆیان بەخشیوە، بە ناتەواوی ماونەتەوە، جەخت لەسەر ڕۆڵی گرنگی نووسەران دەکاتەوە لە نەمریکردنی مێژووی شۆڕش و گەلان، هەروەها قوربانیدانی شەهیدان، کە شۆڕش و قوربانیدانی کورد بە درێژایی مێژوو لە مێژە لێی دوورخراوەتەوە، وتی: ژنانی نووسەر ڕۆڵیان هەیە لە بەڵگەنامەکردنی مێژووی قوربانیدانی ژنان، بە پێنووس و بیرکردنەوە و هەستەکانیان، چونکە توانای پێناسەکردنی ئەو قوربانیدانانەیان هەیە، هەروەها ئەمە تەنها ئەرک نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییە بەرامبەر بە نەوەکانی داهاتوو و مێژوو.
شایەنی باسە بەشداری ژنان لە پێشانگای نێودەوڵەتی پەرتوکی شەهید هەرەکۆڵ گەیشتە ٤٠٪، ئەمەش گوزارشت لە ئامادەبوونی بەرچاوی ژنان لە بواری ئەدەبیدا دەکات و پێشەنگییان لە بەڵگەنامەکردنی مێژوو و چارەسەرکردنی پرسە پەراوێزخراوەکاندا پشتڕاست دەکاتەوە، جگە لەوەش تیشک دەخاتە سەر پێشکەوتنێکی بەرچاو لە ڕۆڵی ژنانی کورد وەک ڕۆشنبیر و نووسەر.