"تا مسۆگەر کردنی ئازادی، پەیڕەوی هێڵی ئازادی دەکەین"

فەهیمە عومەر، دایکی ئاشتی، کە ساڵانێک پێش شۆڕشی ژنان بە نهێنی خەباتی بۆ ئازادی دەکرد، باسی ئەو کاتانە دەکات و وتی: هەتا ئازادی مسۆگەر دەکەین، پەیڕەوی هێڵی ئازادی دەکەین.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ-شۆڕشی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی کرا، دەچێتە ١٣یەمین ساڵییەوە، شۆڕش بە بەرخۆدانی بێهاوتای ژنانی شۆڕش گەیشتە لوتکە، ژنانی شۆڕش خەبات و هەوڵەکانیان بۆ ئازادی بەشێوەیەکی شاراوە لە حکومەتی شام بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئەنجامدا، یەکێک لەو ژنانە دایکی ئاشتی فەهیمە عومەرە کە ئیدریس قامیشلۆ کوڕەکەی لە خەباتی ئازادیدا گیانی لەدەستدا.

 

فەهیمە عومەر تەمەنی ٧٠ ساڵە و خەڵکی شاری قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، لە ساڵی ١٩٨٦ەوە خەباتی ئازادی دەکات و تا ئەمڕۆش دڵی بە خۆشەویستی ئازادی لێدەدات، فەهیمە باسی کارەکانی لەو کاتەدا بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

ناسینی بیری ئازادی

فەهیمە عومەر باسی ناسینی خۆی بە تەڤگەری ئازادی کرد و وتی: لە ساڵی ١٩٨٦ لە شاری قامیشلۆ بە تەڤگەری ئازادی ئاشنا بووین، ئەوکات قامیشلۆ شارۆچکەیەکی بچووک بوو، سێ گەڕەک هەبوو، منیش لەو سێ گەڕەکە کارم دەکرد, ئەو کاتە بۆ ئێمە باش بوو, ڕاستە هەموو شتێکمان لە ژێر سەختیدا کرد، بەڵام ئەنجامێکی باشمان دەستکەوت، وازمان لە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و خوێنی شەهیدەکانمان نەهێنا، چونکە خێزانی باوکم نیشتمانپەروەر بوون، خێزانی هاوژینەکەم و منداڵەکانیشم کردە نیشتمانپەروەر، من و منداڵەکانم هەمیشە لە خزمەت گەل و وڵاتەکانماندا بووین.

 

لە خەباتە نهێنییەکان تا شۆڕشی ژنان

 فەهیمە عومەر تیشکی خستەسەر ئەو سەختییانەی کە ڕووبەڕوویان بووەوە و درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: لەو کاتەدا دەوڵەتی شام فشارێکی زۆری خستە سەر گەلی کورد، قەدەغە بوو بۆ کورد بە زمانی خۆی قسە بکات، ڕێگەیان پێنەداین و ناسنامەکەمانیان نەناسی، بەڵام دوای بیری ڕێبەر ئاپۆ کە لە ناو ئێمەی گەلی کورددا بڵاویکردەوە، ئاشنا بووین بە تەڤگەری ئازادی، پەیوەندیمان بە تەڤگەری ئازادییەوە کرد، هەموو ئەو کارانەی لەو کاتەدا دەمانکرد نهێنی بوو، تا گەیشتینە ئاستی ڕۆژگاری خۆمان و شۆڕشمان بە پێشەنگایەتی ژنان مسۆگەر کرد.

 

"لە ٧ تا ٧٠ ساڵی پەیڕەوی هێڵی ئازادی دەکەین"

فەهیمە عومەر باسی لە ئامانجی خۆیان لەگەڵ تەڤگەری ئازادی کردو دووپاتی کردەوە کە ئەوان وەک کورد پێویستە هەمیشە لە خەباتدا بن تا ئازادی بەدەست دەهێنن و وتی: ئامانجمان لەگەڵ کار و چالاکیەکانی تەڤگەری ئازادی ئەوە بوو کە لە وڵاتێکی ئازاددا بژین و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بژین، ویستمان ئاستی تێکۆشانمان بەرز بکەینەوە، بۆچی لە وڵاتەکەماندا مافی کوردەکانمان مسۆگەر نەکراوە؟ بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، مێژووی کوردمان ناسی و هەمیشە خەبات دەکەین تا ئازادی جەستەیی مسۆگەر دەکەین، بە هەموو کورد دەڵێم لە خەو هەڵسن، خیانەت لە یەکتری مەکەن، ئێمە کوردین، با دەوڵەتە داگیرکەرەکان بزانن کە ئێمەی کورد لە تەمەنی ٧ تا ٧٠ ساڵی هەرگیز ڕادەست نابین، تا ئازادی مسۆگەر دەکەین، پەیڕەوی هێڵی ئازادی دەکەین.