لە شەنگال هەڵمەتی "ژن، ژیان، ئازادی، سەربخە ئازادی" بەردەوامە

یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال بە پەرۆشییەوە لە هەڵمەتی "ژن، ژیان، ئازادی، سەربخە ئازادی" بەردەوامەو ٥٠٠ درەختی میوە لە دۆڵی کەرس لە شەنگال چاندرا.

شەنگال

 

لە دۆڵی کەرس، یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال لەژێر چەتری هەڵمەتی "ژن، ژیان، ئازادی، سەربخە ئازادی"٥٠٠ دار میوەی چاند، ئەو چالاکییەیان بە ئامانجی باشترکردن و دووبارە سەوزکردنی شەنگال ڕێکخست، ژنانی گەنج لە زۆر شوێنی شەنگال داریان چاند.

 

"دار دەچێنین بۆ ئەوەی شەنگال باشتر بێت"

شیلان شەنگالی، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال ئاماژەی بەوەکرد، وەک ژنانی گەنج پێویستە سروشتی شەنگال بە درەخت و سەوزایی بڕازێننەوەو وتی: وەک ژنانی گەنج هاتووین بۆ دۆڵی کەرس بۆ چاندنی دار، بۆ ئەوەی شەنگالمان جوانتر بێت چونکە لە شەنگال شتی سروشتی نەماوە، وەک ژنانی گەنج لە هەموو شەنگالەوە هاتووین و ٥٠٠ دارمان لە دۆڵی کەرس چاندووە، درەختمان لە زۆر شوێن چاند لەسەر ڕێگای خانەسۆر و لە دەرەوەی دۆڵی کەرس، لە داهاتوودا لە شوێن و گوندە جیاوازەکاندا درەخت دەچێنین، هەتا شەنگالمان ڕووناکتر و سەوزتر دەبێت.

 

"خاوەنداری لە شەنگال بکەن"

لە کۆتایی قسەکانیدا شیلان شەنگالی داوای لە هەمووان کرد کاربکەن بۆ سەوزکردنی سروشتی شوێنەکانیان و وتی: داوا لە هەموو گەنجێک و هەموو کەسێک دەکەم گرنگی بە سروشتی شەنگال بدەن و سەوزییەکەی زیاد بکەن و چەندین دار بڕوێنن.

 

"پێویستە لە هەموو شوێنێک شەنگال سەوز بکەین"

بێریتان چیا و ناز شەماڵ، ئەندامانی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال بۆچوونی خۆیان دەربڕی و تیشکیان خستە سەر گرنگی چاندنی دار و وتیان: ئەمڕۆ دار دەچێنین بۆ باشترکردنی سروشتمان، دەبێت هەموو شوێنێک سەوز و جوان بێت، لە هەموو شوێنێک شەنگال سەوز دەکەین، داوا لە هەمووان دەکەین دار بچێنن، جا لە ماڵەوە بێت یان لە دەرەوەی ماڵەکانیان، سروشت جوان و گەش بکەن.