سۆزدار کارا لە شارەوانی مەخموور: هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی ئاو دەدەین

سۆزدار کارا، ئەندامی شارەوانی مەخموور ڕایگەیاند، جگە لەو گەمارۆیەی ئێستا، شارەوانی خەمی کێشەی ئاویشی هەیە و لەبەر ئەم هۆکارەش بانگەوازێکی دەرەکیشمان کردووە و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەین.

مەخموور

 

لە مانگی تەمموزی ٢٠١٩ەوە پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی عێراق لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ەوە گەمارۆی سەر کامپی مەخمووریان سەپاندووە، حکومەتی عێراق ڕێگە نادات کەلوپەل بچێتە ناو کامپەکەوە. جگە لەم گەمارۆیە، پرسی ئاوی خواردنەوەش لە بەرنامەی کاردایە، هەروەها شارەوانی مەخموور بە هەموو هەوڵەکانییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی ئاو دەدات، بەو پێیەی دانیشتووانی کامپەکە لەڕووی ژیان و تەندروستییەوە زۆر کاریگەری ئەم کێشەیەیان لەسەرە.

 

سۆزدار کارا، یەکێک لە ئەندامانی شارەوانی مەخموور، قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد سەبارەت بە کێشەی ئاو و ئەو بابەتانەی کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی دانیشتووانی کامپەکە هەیە، بەمەبەستی گەیشتن بە دەنگی دانیشتووانی کامپەکە بۆ شوێنە پەیوەندیدارەکان و دروستکردنی هۆشیاری.

 

کێشەی ئاو کاریگەری زۆری لەسەر ژیانی خەڵکی مەخموور هەیە

سۆزدار کارا چەند زانیارییەکی لەبارەی کێشەی ئاوەوە بڵاوکردەوە و وتی: پێشتر ٨ بیری ئاومان پێدرابوو، حکومەتی عێراق پێشتر ٤ بیری پێداوین بۆ بەکارهێنان، لەوانە بارودۆخی ٢ بیر ئاوەکەی تێکچووە کە ناتوانین ئاو بۆ خەڵکی کامپەکە دابین بکەین لێیان. ئەگەر ئەم ئاوە بۆ خەڵک دابین بکەین، نەخۆشی جیاوازی لێدەکەوێتەوە. بەهۆی ئەمەوە ئاوەکە ڕەنگەکەی گۆڕاوە و شین بووە، تامەکەی تاڵ بووە، بۆیە ئەم ئاوەمان ڕاگرتووە، ئێستا دەتوانین ٢ بیر لەو بیرانە بەکاربهێنین، ئاوی ئەو بیرانەش کەمە  پێشتر لە پشت چیای قارەچۆکسەوە بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان ٤ بیرمان بۆ هەڵکەندرا، ماوەیەکی زۆرە هەر چوار بیرەکەمان زیانیان بەرکەوتووە، بەهۆی گەمارۆی ساڵانەی حکومەتی عێراقەوە ناتوانین داواکاری بۆ دروستکردنی بیری خۆمان پێشکەش بکەین، گوندەکانی دەوروبەری ئەو بیرانە ئاو لەو بیرانە بۆ باخەکانیان وەردەگرن، بەڵام ئێمە ناتوانین سودیان لێ ببینین.

 

 

” داواکاریمان ئاراستەی حکومەت کرد بۆ چاککردنەوەی بیرەکان، بەڵام ئەوان یارمەتیدەر نەبوون”

سۆزدار کارا ڕایگەیاند، کە وەک شارەوانییەک هەوڵی زۆر دەدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو و وتی: ئێمە داواکاریمان هەم بۆ قایمقامی ناوچەکە و هەم بۆ شوێنی جیاواز پێشکەش کردووە، وەک شارەوانییەک سەرنجمان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی ئاو بووە، بەهۆی گەرمای هاوین زیاتر ئاو بەکاردەهێنرێت و ئەگەر ئەمە چارەسەر نەکرێت دەبێتە کێشە لەناو کامپەکەدا. ئێمە ئەندازیارێکمان لە دەرەوە هێنا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو و وتی: ئەو بیرانەی کە لەسەر سنووری مەخموور هەڵدەکەنرێن ئاوی شیرین بەرهەم ناهێنن و بەهۆی زیادەڕۆیی ئاوەوە ئەم ئاوە بووەتە خوێ. ئێستا، ئاوی ڕووباری دیجلە-فورات لە دەرەوەی ئەو بیرانە دێتە کامپەکەوە، پێشتر ئەم ئاوە بۆ ماوەی ٧ سەعات دەهات، بەڵام ئێستا تەنها شەوانە ٥ کاتژمێر ئەم ئاوەمان پێدەدەن، هاتنی ئاوی دیجلە-فورات بەگوێرەی دۆخی کارەبا دەگۆڕێت و کاتێک کارەباکە کێشەی هەبێت، کاریگەری لەسەر ئەم ئاوە دەبێت. ئێمە داواکاریمان لە حکومەت کرد بۆ هەڵکەندن و چاککردنەوەی ئەم بیرانە، بەڵام ئەوان یارمەتیدەر نەبوون. ئێستا وەک شارەوانییەک تێچووی دروستکردنی ئەو بیرانەمان لە ئەستۆ گرتووە. تێچووی ئەوان زۆرە، بەڵام دەزانین کە کارەبا و ئاو شتێکی سەرەکین لە ژیاندا، پێویستە ئاگاداریان بین و دەمانەوێت خەڵکەکەمان لە کامپەکەدا یارمەتیدەرمان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم ڕۆژە سەختانە پێکەوە.

 

”ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ هەڵگرتنی بارگرانی لەسەر ژنان”

لە کۆتایی قسەکانیدا سۆزدار کارا وتی: ئەو گەمارۆیەی پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی عێراق  بەسەر کامپەکەدا سەپاندوویانە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ژیانی ناو کامپەکە هەیە، ئەگەر کۆمەڵگەیەکی پەنابەران لەگەڵ ئاو و پێداویستییە سەرەتاییەکاندا کێشەیان هەبێت، ئەوا خەڵک هاوکار دەبن، ماوەیەکی زۆرە لە ڕووی پەروەردە و تەندروستی و پێداویستییە سەرەتاییەکانەوە گەمارۆیەکمان لەسەر دانراوە، ئێستاش حکومەتی عێراق دەیەوێت ٢٤ کاتژمێر کارەبای ئێمە بکات، بەڵام ئێمە ناتوانین ئەمە قبوڵ بکەین، بەهۆی بارودۆخی ئابوری گەلەکەمانەوە توانای پارەی کارەبای ٢٤ کاتژمێرمان نییە. چونکە خەڵکی کامپەکە دەچنە دەرەوە بۆ کارکردن و مانگانە وەک شوێنەکانی تر موچە وەرناگرن، بۆیە ناتوانن پارەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بدەن، ئەمساڵ ژمارەی ژنان لە شارەوانی زیاترە. چونکە ئەو کەسەی ماڵ بەڕێوە دەبات، ئاو و کارەبا بۆ ژیانی ڕۆژانە ڕێکدەخات، بەهۆی ئەو کێشانەوەشەوە ڕووبەڕووی سەختی لە ماڵەوە دەبێتەوە، ژنانن. ئەوەی زۆرترین لە ژن تێدەگات ژنە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش "هەوڵدەدەین بارگرانی لەسەر ژنان هەڵبگرین.