سزای زیندانی کردن بەسەر شەکیبا یەزدانی سەپێندرا

دادگای تاوان و شۆڕشگێڕی لە ناوچەی سەبزواری ئێران سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەر شەکیبا یەزدانیدا سەپاند.

ناوەندی هەواڵ

 

شاکیبا یەزدانی، هاوڵاتی شاری سەبزواری ئێران، لەلایەن دادگا تاوان و شۆڕشگێڕی شارەکەوە بە بیانووی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" و "ئاشکراکردنی حیجاب" " بە ٨ مانگ زیندانی کردن سزادرا.

 

لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشەوە سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن دژی ڕژێمی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی ساختە لەسەر ئینتەرنێت" و ئەم بڕیارە بۆ ماوەی ٥ ساڵ ڕاگیرا.

 

بڕیارەکە دواتر لەلایەن لقی چوارەمی دادگای پێداچوونەوەی خۆراسان ڕەزوی  لە ٣ی نیسان پەسەند کرا.

 

لە دۆسێیەکی دیکەدا، شەکیبا یەزدانی بە دوو مانگ زیندانی سزادرا لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانی سەبزوارەوە بە تۆمەتی "ئاشکراکردنی حیجاب" کە بۆ ماوەی ساڵێک ڕاگیرا.

 

هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ٧ی ئابی ساڵی ڕابردوو شەکیبا یەزدانی تەمەن ٣٥ ساڵیان دەستگیرکردو دوای ئەوەی سزای ماددی دا، لە ١٩ی ئاب ئازادیان کرد.