سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی هەڵوەشایەوە
سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی لە دادگای باڵا هەڵوەشێندرایەوە و ڕەوانەی هەمان لق کرا.
ناوەندی هەواڵ
ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری شەریفە محەمەدی، چالاکوانی کرێکاری و زیندانی سیاسی کەسزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدانەکەی ڕاگەیاند.
لەکاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵەدا ئاماژەی بەوەکرد، دۆسیەی شەریفە محەمەدی ڕەوانەی هەمان لق کراوە بۆ ئەوەی دووبارە پێداچوونەوەی بۆ بکرێتەوە.
کەمپەینی بەرگریکردن لە شەریفە محەمەدی، بە بڵاوکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاندووە، وەک کەمپەینی بەرگریکردن لە شەریف محەمەدی، وێڕای پێشوازیکردن لەم بڕیارەی دادگای باڵا، ڕایدەگەیەنین کە دەمانەوێت شەریفە محەمەدی بێتاوان بکرێت لەهەموو تۆمەتەکان و ئازاد بکڕێت.
شەریفە محەمەدی، چالاکوانێکی کرێکارییە و لە زیندانی لاکانی ڕەشت زیندانی کراوە، کەبێ هیچ بەڵگەنامەیەک لەسەر تۆمەتی "یاخیبوون" سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.