سزای دیسپلین بۆ ژنانی زیندانیکراوی شاکران درا

لە زیندانی ژنانی شاکران، بە هۆی گۆرانی کوردی، سەرجەم زیندانیانی سیاسی بە بیانووی"تێکدانی ئەمنیەتی گشتی'' بە یەک مانگ ڕێگریکردن لە پەیوەندی و ئامڕازەکانی ڕاگەیاندن سزادران.

ئزمیر

 

لە زیندانی ژنانی شاکران ڕۆژی ١٩ی تەمووز، بەشێک لە زیندانییەکان بە گۆرانی کوردی و هەلهەلەوە دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد، هەر بۆیە وەزارەتی دەزگای دیسپلینی زیندان سزای یەک مانگ ڕاگرتنی پەیوەندی و ئامڕازی ڕاگەیاندنی بۆ سەرجەم زیندانییەکان دەرکرد.

 

هەریەک لە زیندانییەکان بەرنا چەلیک، مەقبولە سونگەر، ئیسما باشکالە، فیگەن شاهین و مەدین ئۆرهان بۆ ماوەی مانگێک چاوپێکەوتنیان لێ قەدەغە کرا، فاتمە ئۆزبای، تووشبووی شێرپەنجەی تەمەن ٥٩ ساڵە و ناتوانێت هەڵپەڕکێی کوردی بکات و گۆرانی بڵێت بەڵام هەر سزای بەسەردا سەپێندرا.

 

زیندانییەکان سەبارەت بەو لێکۆڵینەوەیەی کە کرایەوە بەرگریان لە خۆیان کرد، زیاتر لە ١٠ زیندانی سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێندراوە.