سزای ٢١ ساڵ زیندانی و دەربەدەری ژینا مودەڕس گۆرجی گۆڕدرا

سزای ٢١ ساڵ زیندانی و دەربەدەری ژینا مودەڕس گۆرجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی، لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی سنەوە بۆ ١٦ مانگ زیندانی گۆڕدرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، سزای ژینا مودەڕس گۆرجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی ژنان و چالاکی مەدەنی، کە پێشتر لە لایەن لقی یەکی ئینقلابی ئیسلامییەوە بە ٢١ ساڵ زیندان و دەربەدەری بۆ هەمەدان سزا درابوو، لەلایەن لقی چوارەمی دادگای تێهەڵچوونەوە دادگای سنە پشتڕاستکرایەوە سزاکە گۆڕدرا بۆ ٢٦ مانگ زیندانیکردن و بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای چەسپاندنی سزاکان، ١٦ مانگ زیندانی کردنک ارپێکراو دەبێت.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دانیشتنی دادگای تێهەڵچوونەوەی ژینا مودەڕس گۆرجی بە ئامادەبوونی پارێزەرانی لە١١ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٤ لە لقی ٤ی دادگای تێهەڵچوونەوەی سنە بەڕێوەچوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سزای ٢١ ساڵ زیندان و دەربەدەری ئەم چالاکوانە مەدەنیە لە کۆتاییەکانی مانگی حوزەیران لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنە درابوو، گۆڕدرا بۆ ١٦ مانگ زیندانی کردن.

 

بە پێی ئەو سزایە، ناوبراو لە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتانی دوژمنکار" بێتاوان دەرچوو و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی سیستم" بە یەک ساڵ زیندان و بە تۆمەتی "پێکهێنانی گرووپێکی نایاسایی بە ئامانجی ڕووخاندنی ڕژێم" ١٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە ژینا مودەڕس گورجی لە ٩ نیسانی  ساڵی٢٠٢٣ دوای ٨٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی کاتی و نادیاردا، دوای پۆستکردنی کەفالەتێک بە بڕی ٥ ملیار تمەن ئازادکرا، هەروەها پەرتوکرۆشییەکەی لە شاری سنە لە١٦ی نیسانی٢٠٢٤دا لەلایەن ئەفسەرانی بەشی چاودێری شوێنە گشتیەکانی هێزی پۆلیسەوە بە بیانووی پابەندنەبوون بەباڵا پۆشی داخرا.