"سی پی تی و دەوڵەتی تورکیا بۆ پێشێلکارییەکانی ئیمرالی ڕێککەوتوون"

پارێزەران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تیشکیان خستەسەر پێشێلکردنی مافە یاساییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمڕالی و ڕایانگەیاند: سی پی تی و دەوڵەتی تورکیا لە ڕێککەوتندان بۆ شاردنەوەی دۆخی ڕێبەر ئاپۆ لە پارێزەران و بنەماڵە و گەل.

 

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- دەوڵەتی تورک کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی زیندانی کردووە، ماوەیەکی زۆرە گۆشەگیری توندی سەپاندووە، کە دەکرێت بە گۆشەگیریی ڕەها ناوی ببەین، لەو سەردەمەدا کە ٢٥ ساڵی تەواو کردووە، ڕێبەری گەلی کورد دەبێت مافی خۆی وەربگرێت، دەبینین لە هەموو کاتێک زیاتر بیانوو بەکاردەهێندرێت و هەرجارە سزایەکی نوێ بەسەریدا دەسەپێندرێت.

 

سەبارەت بەو بابەتە زۆزان محەمەد عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی دادی کانتۆنی فورات، بۆچوونی خۆی خستەڕوو و باسی لە خاڵە یاساییەکانی دیکە کرد.

 

"شەرت و مەرجەکانی ئیمرالی پێشێلکردنی کەرامەت و مافی مرۆڤی ڕێبەر ئاپۆیە"

 زۆزان محەمەد عەلی لە سەرەتاوە وتی: دۆسیەی ڕێبەر ئاپۆ دۆسیەیەکی کەسی و بنەماڵەیی نییە، بەڵکو دۆسیەی گەلێک و نەتەوەیەکە کە ساڵانێکە چەوساوەتەوە، ڕێبەر ئاپۆ کە لە ئەنجامی پیلانێکی نێودەوڵەتی لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ ڕفێندرا، پێشێلکردنی ڕێککەوتن و یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بوو، بە تایبەتی لە دەستووری تورکیادا، لە مادەی پێنجەمی ماددەی ٩٠دا هاتووە، ئەگەر ناکۆکی لە نێوان هەردوولادا هەبوو، ئەوا پێویستە لەبری یاسا ناوخۆییەکان، ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بەکاربهێندرێن، بەتایبەت زیندانی ئیمرالی کە بە کردەوەی نامرۆڤانە و ئەشکەنجەدانی زیندانییەکان بەناوبانگە، بۆیە ئەمە پێشێلکردنی کەرامەت و مافی مرۆڤی زیندانییەکانە. لە پەیماننامە و یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤی ئەوروپادا ماددە گەلێک هەن کە ڕێگە بە ئازادکردنی مەرجدار بۆ زیندانییەکان دەدەن، ئەمەش مافی هیواخوازە و بە تایبەتی بۆ ئەو زیندانیانەی کە ماوەیەکی زۆرە زیندانی کراون و مافی ئازادکردنیان هەیە بەکاردێت، مافی هیوا مافی هەموو زیندانییە سزادراوەکانە کە ڕۆژێک سزای زیندانیان کۆتایی پێبێت و ئەمەش لە دەستووری تورکیاشدا ئەگەری هەیە، بەداخەوە دەوڵەتی تورکیا ئەمەی بۆ ڕێبەر ئاپۆ قەدەغە کردووە، بۆیە ناتوانێت ئەم مافە بەکاربهێنێت.

 

"پێویستە ئێستا پارێزبەندی لە بەرنامەی کاردا بێت"

زۆزان محەمەد عەلی تیشکی خستەسەر ئەو مافانە کە لە ئێستادا بۆ دۆخی ئۆجالان بەکاردەهێنرێن: مانەوەی ڕێبەر لە ژووری تاکەکەسیدا پێشێلکردنی کەرامەت و هەستی مرۆڤایەتی زیندانییەکانە، ئەمەش تاوانێکی دیکە بۆ کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا زیاد دەکات، لە لایەکی تریشەوە دەبینین سەرەڕای ئەو هەموو ئەشکەنجە و هەلومەرجەی کە لە ئیمرالی ئەزموون دەکرێت، هیچ سکاڵایەک لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێشکەش نەکراوە، ئەمەش یاساکانی دەوڵەتی تورکیا تاوانبار دەکات بە پێشێلکردنی مافی زیندانییەکان، هەروەها ئەم گۆشەگیرییە کە زیاتر لە دوو ساڵە بەسەریدا سەپێنراوە بەو مانایەیە کە ناتوانێت خێزان و پارێزەرەکانی ببینێت و مافی ڕەوای خۆی بۆ چاوپێکەوتن بەکاربهێنێت، جگە لەمەش دەبینین ئەگەر بەڵگەنامە و بەڵگەش نەبێت، بە بیانووی ئەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ سیستمی زیندان و دیسیپلین پێشێل دەکات، سزای دیسپلینی بەسەردا دەسەپێندرێت، ئەمەش لە کاتێکدا دەکرێت کە بەپێی ئازادکردنی لە زیندان، دوای ٢٥ ساڵ لە دەستگیرکردنی کەسێک، ئەگەر دانوستان و سزاکە باش بوو، ئەوا دەتوانێت مافی ئازادکردنی مەرجداری خۆی بەکاربهێنێت، بۆیە ئەم سزا جەستەییانە بەربەستن لە بەردەم بەکارهێنانی ئەم مافە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە.

 

"ئەو لایەنانەی باوەڕیان بە دادپەروەری هەیە پێویستە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن"

 پارێزەر زۆزان محەمەد عەلی داوای لە بەڕێوەبەرایەتییە یاساییەکان کرد ڕۆڵی خۆیان لە جێبەجێکردنی دادپەروەریدا بگێڕن و وتی: ئەگەر بەپێی یاسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی دیکە و بەتایبەتی سی پی تی بڕۆین، ئەگەر زیندانییەکە تا کۆتایی تەمەنیشی سزا بدرێت، پێویستە لە زیندان ئازاد بکرێت، بەڵام دەوڵەتی تورکیا ئەم کاره لەژێر ناوی ئەوه ناکات که ئایدۆلۆژیای ڕێبەڕ ئاپۆ هەڕەشەیه بۆ سەر یەکگرتوویی وڵات و ئاسایشی ئەو وڵاته، بەو پێیەی که کاریگەری لەسەر خەڵکی تورکیا و ژینگەی هەیە، لەسەر ئەمە ئێمە وەک پارێزەران خاڵی زۆرمان هەیە کە ڕەخنەی لێبگرین و ئیدانەیان بکەین، دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ بەگوێرەی یاسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان نییە، بەپێچەوانەوە بەڕوونی پێشێلکردنی هەر لایەنێکی ئەوەیە، ئێستا ڕێبەر ئاپۆ تەمەنی ٧٠ ساڵی تێپەڕاندووە، ئەم کەسە کە ساڵانێکە لە گۆشەگیریدایە مافی ئەوەی هەیە لەلایەن بەشی تەندروستییەوە چاودێری بکرێت و تا ڕاپۆرتێک بەپێی بارودۆخی خۆی پێشکەش دەکرێت، ئایا دەتوانێت چیتر لە زیندان بمێنێتەوە یان نا لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە هەموو ڕێکخراوەکان و دەزگاکان و کەسانی یاسایی دەکەین کە چاویان لە کارەکانی زیندانی ئیمرالی بێت و بتوانن دەنگی دادپەروەری بن.

 هەدلە حەسەن، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک "تەڤ-دەم" لە کانتۆنی فورات، باسی لایەنی سیاسی و سیاسەتەکانی کرد لە بەرامبەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان.

 

"گومان و نیگەرانییەکانمان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی سی پی تی لە گەشەکردندایە"

هەدلە حەسەن ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا گومانیان لە سی پی تی هەیە و وتی: ٢٥ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیرکراوە و بە هەموو شێوازەکانی ئەشکەنجەدان ئەشکەنجە دەدرێت، بەدەر لەوەی ڕێگە نادرێت کە بنەماڵەو پارێزەرەکانی ببینێت، سی پی تی  بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەوڵەتی تورک نارودۆخی ڕێبەر ئاپۆیان بۆ ڕوون ناکاتەوەو ڕاپۆرتیش نانێرێت، سی پی تی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە کە ئەرکی چاودێریکردن و بەڵگەنامەکردنی بارودۆخی زیندانییەکان و ئەشکەنجەیە، بەڵام ساڵانێکە ڕۆڵیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ نەبینیوە، بۆیە ئێمە نیگەرانین لەوەی کە سی پی تی و دەوڵەتی تورکیا لە ڕێککەوتنێکدان بۆ شاردنەوەی دۆخی ڕێبەر ئاپۆ لە پارێزەر و بنەماڵە و گەل و ڕای گشتی، دەوڵەتی تورکیا بەم پێشێلکارییە یاساییانە هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدایە کە ڕێبەر ئاپۆ وەک کەسێکی مەترسیدار نیشان بدات.

 

"ئەندازیاری پڕۆژەی بەدیل لە ناوەندی هێرشەکاندایە"

هەدلە حەسەن لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: پرۆژەی بەدیلی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتکردنەوەی جیهان دەوڵەتی تورکیا بەردەوام هەوڵی تێکدانی دەدات، بە گۆشەگیرکردنی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر و زیاتر بەربڵاوتر دەبێتەوە، بە تایبەتی لەم پڕۆسەیەدا دەبینین جیهان بەسەر دوو بەشی سەرەکیدا دابەش بووە و شەڕی دەسەڵاتی نوێ بەڕێوەدەچێت، تێکدانی ئەم سیستمانە دڵنیای دەدات لە شکستییان، بۆیە هەمووان لە ئێستاوە لە پرۆژە و سیستمی ڕێبەر ئاپۆدان کە وەک بەدیلێک دادەنرێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارە سیستمەکەمان هەمیشە ڕووبەڕووی هەڕەشە و هێرش دەبێتەوە، کە تیایدا ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن هێزە هەژمونییەکانەوە دەکرێتە ئامانج، ڕاستە ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی فیزیکییەوە لە ناو ئێمەدا نییە، بەڵام ئەو ئایدۆلۆژیایەی کە پێشکەشی کردین، بە جۆرێک بوو بۆشایی لە سیستمی هێزە باڵادەستەکاندا خوڵقاند.