سی پی تی: گۆشەگیری ئیمرالی بابەتێکە کە گرنگی پێ دەدەین

هیو چێتویند، سکرتێری کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە ڕایگەیاند، ئەوان لە نزیکەوە چاودێری گۆشەگیری ئیمرالی دەکەن و هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

نەبوونی زانیاری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ٣٨ مانگی تێپەڕاند، سەرەڕای چەندین داواکاری لە کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە (CPT) هێشتا ڕاپۆرتی سەردانیکردنی بۆ زیندانی دورگەی ئیمراڵی بڵاونەکردووەتەوە.

 

سی پی تی ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لە پەرلەمانی ئەوروپا بڵاوکردەوە، بەپێی ئاژانسی هەواڵی فورات؛ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پەیامنێری تەلەفزیۆنی ستێرک پرسیارێکی دەربارەی ئیمراڵی کرد، هیو چێتوند، سکرتێری گشتی سی پی تی هیچ وەڵامێکی دیاریکراوی نەدایەوە و دەسەڵاتدارانی تورکیای بە بەرپرسیار لە بارودۆخەکە زانی.

 

"ئێمە ەسەر ئەو پرسە دەوەستین"

هیو چێتوین وتی: هەر کاتێک سەردانی تورکیا دەکەین، گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکەین لەسەر ئەم پرسە، ئەمەش گفتوگۆیەکی نهێنییە، ئەمە بابەتێکە کە  کۆمیتەیە تیشکی دەخاتە سەر، ویستمان ڕاپۆرتەکەمان لەسەر سەردانەکەی ساڵی ٢٠٢٢ بڵاو بکەینەوە. ئەو کەسانەی کە بڕیار دەدەن کەی ڕاپۆرتەکە بڵاودەکرێتەوە، دەسەڵاتدارانی تورکیان، ئەمە بابەتێکە کە ئێمە لە نزیکەوە چاودێری دەکەین، هەفتەی ڕابردوو کۆمیتەکەمان لەگەڵ پارێزەرانی بەڕێز ئۆجالان کۆبووەوە، بابەتێک کە ئێمە گرنگی پێ دەدەین کاتێک بە گونجاوی بزانین سەردانمان تایبەت بەو پرسە ئەنجام دەدەین.

 

شایانی بەبیرهێنانەوەیە کە سی پی تی ڕاپۆرتی خۆی لەسەر سەردانەکەی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ئیمراڵی بڵاونەکردووەتەوە. هەروەها لە شوباتی ٢٠٢٤  چوو بۆ تورکیا، بەڵام سەردانی ئیمڕالی نەکرد، زیاتر لە سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەدەستنەگەیشتووەو هەموو هەفتەیەک داواکاری پارێزەران و خێزانەکان ئەنجام دەدرێت، بەڵام بێ وەڵام دەمێننەوە.

 

تێکۆشانێکی بەردەوام بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت

زیندانییە سیاسییەکان لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ەوە لە چالاکیدان بۆ "ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد" هەروەها کەسوکاری زیندانییەکان بۆ ماوەی چەند مانگێکە لە چالاکی ئێشکگریدان.