سوەیدا لە ژێر گەمارۆدایە

راقیە شاعر، چالاکوانی سیاسی جەختی کردەوە گەمارۆ تەنیا ڕێوشوێنێکی ئاسایشی یان سەربازی نییە، بەڵکو "ئامرازی فشاری سیاسی"یە کە بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتێک کە بانگەشەی شەرعیەت دەکات لەسەر حسابی کەرامەت و ئاسایشی هاوڵاتیان بەکاردەهێنرێت.

ڕۆشێل جونیور

 

سوەیدا- دوابەدوای هەوڵە شکستخواردووەکەی هەتەشە بۆ هێرشکردنە سەر شاری سوەیدای سووریا لە ٢٩ی نیساندا، شارەکە دۆخێکی ترسناک و بێ وێنە بەخۆیەوە دەبینێت، گەمارۆیەکی خنکێنەر ژیانی بە تەواو ئیفلیج کردووە، هیچ نیشانەیەکی چارەسەر و تەنانەت پەیوەندی لەگەڵ قەیرانەکەدا نییە.

 

ئەم گەمارۆیە تاکە دەرچەی شارەکەی داخستووە کە ڕێگای دیمەشق- سوەیدایە، پێداویستییە سەرەکییەکانی خۆراک و سووتەمەنی و دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانی بڕیوە، ئەمە مەترسی کارەساتێکی مرۆیی نزیک بووەوەیە.

 

پێشێلکارییەکان دژی کۆمەڵگەی درووزەکان

راقیە شاعر،چالاکوانی سیاسی بەشداربووی تەڤگەری ئاشتیخوازانە لە سوویدا ڕایگەیاند، "بازاڕەکان داخراون، فەرمانگەکانی حکومەت داخراون، سوتەمەنی کەم بووە، تەنانەت نەخۆشخانە و دەرمانخانەکانیش تووشی کەمییەکی زۆری پێداویستییە پێویستەکان دەبن، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات شەڕێکی ئابوورییە بە ئامانجی شکاندنی ئیرادەی هاوڵاتیان و ناچارکردنیان بۆ ملکەچی دەسەڵاتی دیکتاتۆر، کە لەلایەن حکومەتی بەناو گوازراوەی نوێنەرایەتی دەکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم گەمارۆیە تەنها ڕێوشوێنێکی ئاسایشی یان سەربازی نییە، بەڵکو "ئامرازێکی فشاری سیاسییە" کە بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتێک بەکاردێت کە "بانگەشەی شەرعیەت دەکات" لەسەر حیسابی کەرامەت و ئاسایشی هاوڵاتیان، شەرمەزارییە کە بژێوی هاولاتیان  وەکو کارتێکی سیاسی بەکاردێت، هاوڵاتیانی سوەیدا گەمارۆ دەدرێن، چونکە دەنگیان بەرزکردۆتەوە و داوای ئازادی و دادپەروەرییان کردووە.


"دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوانباران لێپرسینەوە لە تاوانەکانیان بکات"

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەو کاتەوەی لە شاری سوەیدا لەلایەن شێخ حیکمەت هجری، سەرکردەی ڕۆحی کۆمەڵگەی درووزەکان ڕاگەیاندراوە، کە ئێمە دان بەم دەسەڵاتە نوێیەی سووریادا نانێین، سەرجەم ئاماژەکانی لە لیستە تیرۆریستییە نێودەوڵەتییەکاندا ناویان هاتووە، دواتریش ئەو ڕاگەیاندنە دەستورییەمان ڕەتکردەوە و ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە کەناراوەکانی سووریا دژی گەلی عەلەویمان ئەنجامدراون، تاوانبارمان کرد، هەموو ئەمانە وایان لێکرد کۆکردنەوەی ڕایگەیاندن لەلایەن ئەم دەسەڵاتەوە دژی سوەیدا، شەیتانکردنی کەسایەتییەکانی شارەکە بەتایبەتی شێخ حیکمەت هجری ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەم دەسەڵاتە گرتەیەکی ڤیدیۆیی پەخش بکەن، مە تۆمارکردنیان بۆ یەکێک لە دانیشتووانی شارەکە دەگەڕێتەوە کە سوکایەتی بە پێغەمبەر محمد(د.خ) دەکات لەلایەن موسوڵمانانی سوننە دژی سوەیدا وەک بیانوویەک بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی کۆمەڵگە و دواتر گەمارۆدان سەپاندن.

 

راقیە شاعر داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی خۆی لە بارەی ئەو کارانەی لە سوویدا بەرامبەر بە هاوڵاتیان ئەنجام دەدرێن جێبەجێ بکات، دەڵێت: ئەم ڕاستییە پێویستی بە دەستێوەردانی لایەنە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان و پێویستی دۆزینەوەی چارەسەر هەیە، بۆ ئەو دۆسیەیەێ کە بەدەستیەوە دەناڵێنین، نەک تەنها لە سوەیدا، بەڵکو لە سەرانسەری هەموو ناوچەکانی سووریا لە ژێر کۆنترۆڵی ئەم چەتە بێ کۆنترۆڵانەدا.

 

"ئێمە بەڕێوەبەردنی توندوتیژ و ئەو میلیشیایانە ڕەتدەکەینەوە کە بەدوای دابەشبووندا دەگەڕێن"

لە درێژەی قسەکانیدا، "سوەیدا دوورگەیەکی دابڕاو نییە، ئێمە بەشێکین لەم میللەتە، بەڵام ڕەتیدەکەینەوە بە توندوتیژی و میلیشیاکان حوکمڕانیمان بکەن،ئێمە داکۆکیکاری جیابوونەوە و دابەشبوون نین، ئێمە داوای دەوڵەتی هاوڵاتیبوون و دەوڵەتی یاسا و جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت دەکەین، دەوڵەتێک کە هەمووان یەکسان بن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، راقیە شاعر، چالاکوانی سیاسی ڕایگەیاند، "ئەوەی ئەمڕۆ ڕووبەڕوومان دەبێتەوە تەنها تاقیکردنەوە نییە بۆ سوەیدا، بەڵکو تاقیکردنەوەیە بۆ مرۆڤایەتی ئەم دونیایە، ئایا ئەو دەنگەی لە جەبەل عربەوە دێت دەبیسترێت، یان بەجێدەهێڵرێت تا لە تاریکیدا سەرکوت بکرێت؟.