٪٧٠ی کوژراوانی غەززە ژن و منداڵن
لە ڕاپۆرتێکی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە بارودۆخی ژنان و منداڵانی غەززە هاتووە، ژنان و منداڵان لە ٧٠٪ ی ئەو هەشت هەزار و ١١٩ کەسەن، کە لە شەش مانگی یەکەمی جەنگدا کوژراون.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/11/20241108-101020231018800-esrail-jpg41e533-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، ژنان و منداڵان لە ٧٠٪ی ئەو کەسانە پێكدێنن كە بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە دەكوژرێن.
لە ڕاپۆرتەکەی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە بارودۆخی ژنان و منداڵانی غەززە هاتووە، ژنان و منداڵان لە ٧٠٪ ی ئەو هەشت هەزار و ١١٩ کەسەن، کە لە شەش مانگی یەکەمی جەنگدا کوژراون.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، هێرش و گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بووەتە “تاوانی جەنگ” و “تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی” و “جینۆساید”.