ستیڤان ئیبۆ: ئایدۆلۆژیای ئۆجالان جێپەنجەی خۆی لەسەر بوژانەوەی ئەرمەنەکان بەجێهێشت
ستیڤان ئیبۆ، ڕێکخەری ئەنجومەنی ژنانی ئەرمەنی دەڵێت: ئایدۆلۆژیای ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە بەرامبەر گۆشەگیری و جینۆسایدا جێپەنجەی خۆی لەسەر زیندووکردنەوەی هەموو کۆمەڵگەکان بەجێهێشتووەو بە بە ئایدۆلۆژیاکابی ئۆجالان، کۆمەڵگەی ئەرمەنی ئەمڕۆ یەکگرتووە.
ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە-کاتێک لاپەڕەکانی مێژوو دەکەینەوە، دەبینین هەموو پێکهاتەکانی ئەرمەنی، کورد، ئێزدی و ئاشووری کەوتوونەتە بەر کۆمەڵکوژییەکی ترسناک و بەسەر گروپی جیاوازدا دابەش کراون، هەروەها دەبینین کە ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆتە بنەمایەک بۆ مێژووی خۆیان و ئیرادەیەکی بەهێزی بۆ زیندووکردنەوەی زمانی دایکی و کولتوورە کۆنەکانیان دروستکردووە.
لە ٢٤ی نیسانی ١٩١٥ گەلی ئەرمەنستان لەلایەن دەوڵەتی عوسمانیەوە تووشی کۆمەڵکوژی کرا، ئەم کۆمەڵکوژییانە بووە هۆی ئاوارەبوون و کوشتنی زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو ئەرمەنی، ئەرمەنییەکان کە یەکێک بوون لە دەوڵەمەندترین گەلان، لە زێدی خۆیان ئاوارە بوون و بوونە گروپی پەرش و بڵاو لە سەرانسەری جیهاندا. ستیڤان ئیبۆ، ڕێکخەری ئەنجومەنی ژنانی ئەرمەنستان هەڵسەنگاندنێکی بۆ ئاژامسەکەمان سەبارەت بەم بابەتە کرد.
”پێکهاتەی ئەرمەنستان هەرگیز مێژوو لەبیر ناکات”
ستیڤان ئیبۆ ئاماژەی بەوەدا، کە چەندین سیاسەتی قڕکردن لە دژی بوونی کۆمەڵگەی ئەرمەن ئەنجامدراون و وتی: بە درێژایی مێژوو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کۆمەڵکوژییەکی گەورەی لە دژی گەلی ئەرمەن ئەنجامدا. ئەو ئەرمەنیانەی کە لە ژیاندا مابوونەوە، لەناو دانیشتووانی هەمەچەشنی ناوچەکەدا ئاسمیلە کران و ناسنامە و زمان و کولتوور و ئایینیان لەدەستدا، ئێمەی ڕەوەندی ئەرمەنی هەرگیز ئەم مێژووە لەبیر ناکەین، کە ئامانجیان لەناوبردن و ژێردەستەکردنی ئێمە بوو، سەرەڕای ئەم سیاسەتانە، ئەو ئازارە لەبیر ناکەین کە ئەرمەنییەکان لە سەدەی ڕابردوودا تووشی بوون.
”دوای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، ژنان بەرپرسیارێتی زیندووکردنەوەی کۆمەڵگەیان لە ئەستۆ گرت”

ستیڤان ئیبۆ ئاماژەی بەوەدا، کە ژنان و منداڵان بە دەست شەڕ و کۆمەڵکوژییەکانەوە دەناڵێنن و ئەمڕۆش لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دەبینن کە هەوڵەکان بۆ بوژانەوە لە هەموو بوارەکاندا لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی دەکرێت، وتی: لە سەرەتای شۆڕشدا، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ژێر دەسەڵاتی خۆبەڕێوبەریدا، ڕۆڵی کۆمەڵگە جیاوازەکان چالاک کران، لە ساڵی ٢٠١٧، ئەنجومەنی کۆمەڵگەی ئەرمەنستان دامەزرا، ئامانجی یەکخستنەوەی ڕەوەندی ئەرمەنی بوو کە لە پێکهاتە جیاوازەکانی ناوچەکەدا ئاسمیلە کرابوون، ئەمەش بە بوونی ژنانی ئەرمەنی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەدیهات.
”ڕێبەر ئۆجالان پێشەنگایەتی پرۆسەکە دەکات لە مەترسییەوە بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی”
ستیڤان ئیبۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئایدۆلۆژیای ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان جێپەنجەی خۆی لەسەر زیندووکردنەوەی کۆمەڵگەکان لە ستەم و جینۆساید و ئاوارەیی بەجێهێشتووە و وتی: وەک ئەرمەنەکان زۆر کەوتوینەتە ژێر کاریگەری ئەو ئایدۆلۆژیانەی ڕێبەر ئۆجالان کە بەرگری لە ئازادی گەلان و یەکسانی و دادپەروەری دەکات، ئێمە دەبینین کە کاتی ئەوە هاتووە مافی هیوا بۆ ڕێبەر ئۆجالان بەدی بهێنین بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەی مەترسیدارە بەرەو ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بەڕێوە بچێت.
”پێویستە دەستوورێک بە بوونی پێکهاتەکانی سووریا بنووسرێت”
ستێڤان ئیبۆ وتی: سووریا پێویستی بە زانست و زانیاری ژنان و هەمەچەشنی پێکهاتەکانی هەیە بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژییەکان و هەموومان دەزانین کە ناوچەکەمان هەمەچەشنە، سووریا بە گشتی لە ڕووی بیروباوەڕ و زمان و ئایینەکانییەوە هەمەچەشنە. لە ئێستادا، بە قۆناغێکی سیاسی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕین، لەم قۆناغەدا پێویستە هەموو پێکهاتەیەک مافی شەرعی و یاسایی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت بیانپارێزێت و ڕۆڵی ئەوان لە داهاتووی سووریای نوێدا دیاری بکات، ئەرمەنەکان زۆر زەرەرمەند بوون، لە زۆر شت بێبەش بوون. ئێمەش بەشداریمان لە شۆڕشدا کرد، بۆ دەستپێکی بەهێزمان کرد، دووپاتی دەکەینەوە کە سووریای نوێ دیموکراتیک دەبێت، بە دەستورێک کە بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە نووسراوە، بە ئامادەبوون و زانست و زانیارێ ژنان، کە سووریا ڕووناک دەکاتەوە و زیندوو دەکاتەوە.