شەیدا مەعروف: بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان لە کەیسەکانی کوشتنی ژنان دەبنە بەرگریکاری بکوژان

توندوتیژییەکان بەرامبەر بەژنان لەھەرێمی کوردستان بەردەوام ڕوو لەزیادبونە، ئەوەش بووەتە جێگەی نیگەرانی تەواوی ڕێخراوەکانی ژنان، حکومەت و لایەنی پەیوەندیداری ھەوڵی تەواو نادەن بۆ کۆتایی ھێنان بەتوندوتیژییەکان.

دێرین ڕەحیم

 

سلێمانی-ڕۆژانە ژنان لە ناو کۆمەڵگەدا لەلایەن ئەقڵییەتی پیاوسالاریی هاوژین، برا، باوک و پیاوانەوە بە بیانووی شەرەفدا دەکوژرێن و دەکرێنە ئامانج، میدیاکانیش وەک ڕووداوێکی ئاسایی دەیگوازنەوە و هەندێک جار ڕەوایەتی بە کوشتنیش دەدەن بە ڕاستەوخۆ و نا ڕاستەوخۆ، بەپێی ئاماری لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە باشووری کوردستان ٣٩ ژن کوژراون و بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە، سەبارەت بە دیاردەی کوشتنی ژنان و هۆکارەکانی شەیدا مەعروف، چالاکوان قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

''بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان لە کەیسەکانی کوشتنی ژنان، دەبن بە سەکۆیەک بۆ بەرگرییکردن لە بکوژان''

شەیدا مەعروف وتی:دیاردەی کوشتنی ژنان دیاردەیەکی ناشرینی مرۆڤایەتیە بەڵام ڕۆژانە ئێمە بەرگوێ و چاومان دەکەوێت هەموومان دڵمان پێی توند د دەبێت، هەمیشە کردومانە بەخەمێکی سەرەکی خۆمان، اگەیاندنەکان هۆکاری سەرەکی کوشتنی ژنان و خۆکوژی مرۆڤایەتی، کاتێک کەژنێک دەکوژرێت سەیردەکەیت لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەیەکی وابڵاودەبێتەوە کۆمەلگەلای ئاسایی دەبێتەوە وەک بەرنامەیەکی ژیانی لێدێت، کۆمەڵێک وشەی نەشیاو دەدەنە پاڵ خۆکوژەکەیان پاڵ خێزانەکە ئەمە کاردانەوەی خراپ دروست دەکات لەکۆمەڵگەدا، تاک و خێزان بەگشتی کۆمەڵگەش بەتایبەتی کاتێک گرفتێک دەبێت، دەبێت زمانی لێك ێگەیشتن هەبێت بۆ چارەسەری گرفتەکان، نەک ئەوەی کاردانەوەی نادروست و خراپت هەبێت لەسەری، کاتێک تۆ کەبەزمانی گفتوگۆو دواندن چارەسەری ئەو گرفتانەت کرد دەتوانیت بڵێت کێشەکە چارەسەربووە، نەک بگاتە ئەوەی توندوتیژی لێبکەوێتەوە، هەروەها نەبوونی یاسایەک بۆ ناو خێزان و کەداچۆڕابیتە ناو کۆمەڵگەوە، نوونی پەروەردەیەکی دروست و پەروەردەیەکی جوان بۆ ناو تاک کەتۆ منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت هەتا گەورەبوون ئەم پەروەردەیە لەگەلی دەڕوات بەڵام کاتێک تۆ پەروەردەت نەبوو، زیهنیەتت لەسەر پەروەردەی منداڵ و تاک نەبوو ئەوکاتە کۆمەڵگە هێواش هێواش لەڕێگەی منداڵەکەوە بەرەو داڕمان دەروات، هەمیشە دوولایەنی زۆر گرنگ کە کاریگەریان لەسەر تاک و خێزان و کۆمەڵگە یەک پەروەردەو دووەم لایەنی ئابووری، ئێمە کاتیک باسی لایەنی ئابووری دەکەین هەمیشە دەڵین ژن ئەگەر خاوەنی کار و داهاتی خۆیی بێت هێندە توشی گرفت نابێت، هەموومان دەزانین کۆمەڵگە خێزان ژن بەرێوەی دەبات ڕەگەزی دووەمیش هاوکارە لەوەدا ، ئەگەر من هۆشیاریەک بڵاوبکەمەوە زانیاریەکی بەسوود بگەیەنم، بیرکردنەوە یان خوێندنەوەی مێشکی مرۆڤایەتی جارێکی دیکە داتا دەبێتەوە لەسەر ئەوەی ئەم هۆشیاریەکە با وەربگرم بۆ ئەوەی ئەم گرفتە ڕوونەدات لەسەرم ئەمانە هەمووی بەڕێگای چارەسەری دەزانرێت، لەبەر ئەوەی ئێمە تائێستا زمانی چارەسەریمان و گفتوگۆمان دروست نییە و نیمانە، لەناوخێزانەکانیشدا زمانی گفتوگۆ کەم بۆتەوە بەهۆی تۆڕەکۆمەڵایەتیانەوە خەڵک ئەوەندەی سەرقاڵی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانە سەرقاڵی خێزانەکەی نییە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەیەک لەمەوبەر ژنێک کوژرا، هەموو میدیاکان هەڵایەکی گەورەیان لەسەر کرد ئەمانە دیاردەیەکی زۆر ناشرینە کەبڵاودەکرێتەوە ئەمە کاردانەوە بۆ ئەوانیتر دەکات، بۆ ئەو کەسانەی کەناشارەزان لەخێزان و لەڕەگەزی بەرامبەر ئەمانە هەمووی دەبێت بەگرفت، بۆیە کاتێک کە ژنێک لەشوێنێک دەسووتێت یان دەکوژرێت یان توندوتیژی بەرامبەر دەکرێت ناکرێت راگەیاندن بەهەزار جۆر هەواڵەکەی لەسەر بڵاوبکاتەوە، ئەمانە گرفتن بۆیە میدیا هەمیشە دەبێت دیوە ڕاستەکەی خۆی نیشانبدات بەپێی یاسا دەبێت میدیا قسەکان بڵاوبکاتەوە نەک هەر قسەیەک کە لەملاولاو لەخەڵکت بیست بڵێی اوا بووە یەکسەر لەمیدیا بلاوبکرێتەوە ئەمانە گرفتی گەورەیە، تائیستا منیش پرسیارم هەیە دیوە راستەکە چیە بۆچی ژن دەکوژرێت بۆچی توندوتیژی دەکرێت، ئیمە وەک ژنان هەوڵدەدەین ئەو دیوە راستیەمان دەستبکەوێت خۆمان کاری لەسەربکەین، با یاسا سەروەر بێت بەڵام لای کێ سەروەر دەبێت، دەبێت یاسا بێتە قەڵخان بۆ مرۆڤایەتی، ئەگەر ژنێک دەکوژرێت بکوژەکە کی بووە، یاسا چۆن کاردانەوەی لەگەڵ دەکات بەداخەوەم ئەوەندە گرفتەکە زۆرە لەناودڵماندا ناتوانین چۆن دەری ببڕین.

 

شەیدا مەعروف ئەوەشی خستەڕوو، کاتێک تاوانێک ڕوودەدات میدیا لە بری دیمەنی ترسناک جەخت لە سەروەری یاسا و سزادانی تاوانبار لاوازی میکانیزمەکانی پاراستن بکاتەوەو بە کوشتن ناوی بهێندرێت نەک وەک کێشەی کۆمەڵایەتی، پاشان کارکردن لەسەر پرسی ژن پێویستی بە بەرەیەکی سەرتاسەری هاوبەش هەیە و بێدەنگی بە کۆمەڵ بەرامبەر بە ژنان جۆرێکە لە هاوبەشێ تاوان و ڕێگە خۆشکەرە بۆ دووبارەکردنەوەی تاوان، هەر توێژێک لە لایەن تێڕوانینی خۆیەوە هەوڵ بۆ نەهێشتن و ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم دیاردەیە بدات، سەندیکا و ڕێکخراو و لایەنە پەیوەندیدارەکان بتوانن تۆڕێک دروست بکەن تاکوو فشار لە حکومەت بکەن، ئەگەر لایەنی حکومەت بە بەرپرسیار بزانین، یاساکانی پەیوەندیدار بە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی تاوان و یاسای نەهێشتنی توندوتیژی هەن، بەڵام کێشەکە لە جێبەجێکردنی یاسادایە، دەبێت میدیا لەگەل ئەو کەسانەی کە شارەزان لەبواری یاساکانی مرۆڤ و یەکسانی خێزانی گرنگی زیاتر بدات و بتوانێت ئەو کەسانە بدوێنیت و کار لەسەر ئەو کەسانە بکاتە هەواڵێکی بە پەلە یان ڤیچەرێک بۆ ئەوەی هەموو ماڵیک ئاگاداری ئو قسانەبێت، بابەتێکی دیکە ئەوەیە هەندێک خێزان توندوتیژییەکە کپ دەکاتەوە لەبەر ئەوەی لە کولتوور دەترسێت و پێی شەرمە توندوتیژی بەرانبەر کچەکەی کراوە، ئەوەش وادەکات کەیسەکان بشاردرێتەوە، بەڵام بەشێک لە خێزانەکانیش خۆیان بەدواداچوون بۆ کەیسەکان دەکەن و ڕەوانەی دادگا و ڕێکخراوەکانی دەکەن، دیاردەی کوشتنی ژنان کاریگەری لەسەر مرۆڤەکان هەیە و هیچ شتێک شایەنی ئەوە نییە مرۆڤی لەسەر بکوژرێت.

 

وتیشی: بەپێی ئەو ئامارەی لەبەردەستدایە تائیساتا لەسالی ٢٠٢٦ ڕێژەیی کوشتن و خۆکوشتن لەشاری سلێمانی ٤٦ژن کوژراون، کاتیک ژنێک خۆی دەسووتێنێت چواردەورەکەی خێزان وەک باوک و براو  هاوژین وکۆمەڵگە فشاریان بۆ هێناوە کێشەیەکیان بۆ ئەو ژنە دروست کردوە ئەویش کە ڕووبەڕووی لێپرسیەوە و توندوتیژی دەبێتەوە ناچار پەنا دەباتە بەر خۆسووتاندن، وادەزەزانێت بەخۆسووتاندن چارەسەر دەبێت، ئێمە چەندین ژنمان هەیە کە پەنایان بردووە بۆ خۆسووتاندن جەستەیان تێکچووە بەسووتاندن نەمردوون بەڵام تێکچوونی جەستەیی خۆیی پەشیمانی هیێاوەتەوە بۆ ئەوەی کە بۆچی خۆیی سووتاندوە لەبەر ئەوە  دەخوازم ئەم دیاردانە کەم بێتەوە لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا، ئەو ئازادیە ڕەهایەی ئێمە هەمانە کۆمەڵگە بەجۆرێکی تر تێدەگات ئازادیی ئەمانە هەموو کێشەو گرفت دروست دەکەن بۆ کۆمەڵگەی ئەمڕۆ بۆ ژن بەتایبەتی.

 

"داوا لە ژنان دەکەم بە یاسا گرفتەکان چارەسەر بکەن"

لەکۆتایی قسەکانیدا شەیدا مەعروف وتی:  دەکەم لەژنان هەر کێشە و گرفتێکیان هەبێت بچنە لای کەسانی شارەزا  و ئەو کەسانەی بەپی یاسا دەتوانن کێشە و گرفتەکانیان بۆ چارەسەر بکات خۆکوشتن و کوشتن جارەسەر نییە چونکە کۆمەڵگەی کوردی عەقڵییەتی پیاوسالاری لەناو خێزانەکان و دامەزراوەکانی حکومەتیشدا ڕەگی داکوتاوە و بە پێویستە گۆرانکاریی ئەو عەقڵییەتە لە پرسی هاوسەرگرییەوە دەست پێبکرێت و جیاوازی ڕەگەزیی نەهێڵدرێت، هۆشیاری لەنێو خێزانەکان بڵاوبکرێتەوە و لە ڕێگەی بەرنامەوە هێز و توانای ژنان نیشان بدرێت، هەروەها کار بۆ چەسپاندنی یەکسانی نێوان هەر دوو ڕەگەز لە لایەن خێزانەوە بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە لایەن ڕێکخراوەکانی ژنان لەبارەی ئەرک و مافەکانی ژنان هۆشیاری زیاتر بڵاوبکرێتەوە.