" شۆڕشێ ژن ژیان ئازادی خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە مێژووی هاوچەرخی ئێراندا"

کەمپینی "بوەستن لە کوشتنی ژنان بە بیانووی شەرەف" ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بە وێستگەیەکی بنەڕەتی خەبات دەزانێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و جیاکاری دژی ژنان و بونیادنانی دیموکراسی لە ئێراندا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئەیلوولی ٢٠٢٢دا کوشتنی ژینا ئەمینی شەپۆلێکی بەفراوانی ناڕەزایەتی لە ئێراندا خستەوە گەڕ، کە زوو گۆڕا بۆ بزووتنەوەیەکی گەل بە دروشمی ”ژن، ژیان، ئازادی” دا کە داوای ئازادی و یەکسانی و ڕەتکردنەوەی ستەمی دەکرد، بە جۆرێک کە ڕووداوەکە بوو بە خاڵێکی وەرچەرخان لە دیمەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئیرانیدا.

 

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی چوارەمی شۆڕشی”ژن، ژیان، ئازادی”، کەمپیبی "بوەستن لە کوشتنی ژنان بە بیانووی شەرەف" ڕاگەیاندراوێکی دەرکرد و تێیدا شۆڕشەکەی بە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی هاوچەرخی ئێراندا پێناسە کرد، هەروەها ئەو بەهایانەی لە کاتی ئەودا دروستبوون هێشتا لە خەباتە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵکی ئێراندا باڵادەستن.

 

لە دەقی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، چوار ساڵ بەسەر دەستپێکردنی شۆڕشی”ژن، ژیان، ئازادی”تێپەڕدەبێت کە بە کوشتنی ژنینا ئامینی، ژنە گەنجی کورد دەستپێکرد، بەڵام زوو گۆڕا بۆ شۆڕشێک لە پێناو ئازادی و یەکسانی و کەرامەتی مرۆڤ و ڕەتکردنەوەی هەموو شێوازەکانی ستەم و جیاکاری، ئەم شۆڕشە تەنها ڕووداوێکی کاتی نەبوو، بەڵکو خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە مێژووی هاوچەرخی ئێراندا، سەرەتایەک بوو بۆ دروستکردنی وتارێکی نوێ کە هێشتا لە ژیان و بیرۆکە و خەباتەکانی خەڵکی ئێراندا گەشە دەکات.

 

ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی”ژن، ژیان، ئازادی” پێکهێنان و بڵاوکردنەوەی کولتوورێکی نوێ بووە، کولتوورێک کە دژایەتی چەمکەکانی وەکو خاوەندارێتی ژن، کۆنتڕۆڵکردنی جەستە و ژیانی، جیاکاری ڕەگەزی، توندوتیژی و پەراوێزخستنی دەکرد، بەهاکانی وەک ئازادی، یەکسانی، مافی هەڵبژاردن و فرەچەشنی، لێبوردەیی و ڕێزگرتن لە کەرامەتی مرۆڤی دامەزراند، ئەم وتارە نوێیە ئاسۆی خەباتی بۆ مافەکانی ژنان فراوانتر کرد و بوو بە زمانێکی هاوبەش بۆ چینە بەفراوانەکانی کۆمەڵگە کە داوای ئازادی و دادپەروەری دەکەن.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە لەڕێگەی خستنەڕووی ژنان لە ناوەندی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتیدا، شۆڕشەکە یەکێک لە قووڵترین بناغەکانی کولتووری ستەمکار و پیاوسالاری تاقی کردەوە، دەریخست کە ئازادی ژنان بابەتێکی لاوەکی نییە بەڵکو پێوەرێکە بۆ ڕادەی ئازادی و دیموکراتی لە کۆمەڵگەدا بە گشتی.

 

ڕاگەیاندراوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەزموونی کۆمەڵگە جیاوازەکان دەریخستووە کە جەنگەکان و قەیرانە کۆمەڵایەتییە بەفراوانەکان زۆرجار دەبنە هۆی زیادبوونی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی، توندوتیژی خێزانی و کوشتنی ژنان "ئەوەی لەم مانگانەی ڕابردوودا بینیمان بریتییە لە نیشانەیەکی مەترسیدار لە بەرزبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لەوانەش تاوانەکان بە بیانووی شەرەف، لە سایەی بێئاسایشی و هەژاری و داڕمانی پاراستنی کۆمەڵایەتیدا.

 

کەمپینەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا، ڕوونیکردەوە، کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تاوانانە تەنها سنووردار نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوێکی دیاریکراودا، بەڵکو دێتە ناو ڕێڕەوێکی گشتگیرترەوە کە ئامانجی دروستکردنی گۆڕانکاری کولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییە، تاوانەکانی شەرەف بە بەرهەمی عەقڵیەتێک دادەنرێن کە ژن بە موڵکی خێزان یان پیاو یان کۆمەڵگە دەبینێت، مافی هەڵبژاردن و بە کەرامەت ژیانیان لێ داگیر دەکات، شۆڕش گەل بە ئاڵەنگاری ئەم عەقڵیەتە، بەشداری کردووە لە دابینکردنی سەکۆیەکی هزری و کولتووری دیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی شەرەف و هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دژی ژنان، هەروەها بەرەوپێشبردنی هۆشیاری کۆمەڵگە لە پێویستی پاراستنی مافەکانیان.

 

ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەدا، کە بونیارنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی دادپەروەر لەسەر بنەمای مافەکانی مرۆڤ پێویستی بە چەسپاندنی ئەو بەهایانە هەیە کە دروشمی ”ژن، ژیان، ئازادی”هەڵیگرتبوون، لە سەرووی هەمووشیانەوە یەکسانی ڕەگەزی، ڕێزگرتن لە فرەچەشنی، ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرە جیاکارییەک، بەرگریکردن لە مافی هەڵبژاردن،  قبوڵکردنی فرەلاینی، پەیڕەوکردنی گفتوگۆ و بەشداری دیموکراتی لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا،  هەر پڕۆژەیەکی سیاسی کە ئەم بنەمایانە پشتگوێ بخات یان ئازادی ژنان پەراوێز بخات ناتوانێت بەشداری بکات لە داڕشتنی داهاتوویەکی ئازاد و دیموکراتی بۆ ئێراندا.

 

کەمپینی "بوەستن لە کوشتنی ژنان بە بیانووی شەرەف’ لە ڕاگەیاندراوەکەیدا جەختی لەوە کردەوە، کە لە ساڵیادی چوارەمی ئەم شۆڕشەدا، یادی هەموو ئەوانە دەکەینەوە کە گیانیان لە پێناو ئازادیدا بەخشیوە، جەخت لەسەر بەردەوامیدان بەو ڕێڕەوە دەکەینەوە کە ملیۆنان پیاو و ژن لە ئێراندا بە بوێری و هیوایەوە دەستیان پێکرد، دروشمی”ژن، ژیان، ئازادی” تەنها بیرخستنەوەی شۆڕشێکی مەزن نییە، بەڵکو ئاسۆیەکی داهاتووی ئێرانیشە، ئاسۆیەک کە تێیدا کەس لەسەر بنەمای ڕەگەز، باوەڕ، ناسنامە، نەتەوە یان شێوازی ژیانی ڕووبەڕووی جیاکاری یان توندوتیژی نەبێتەوە، هیچ ژنێک تێیدا نەبێتە زیانبەرکەوتووی شەرەف، ئیرەیی، جیاکاری یان ستەم.