شێرین ئۆسۆ: بە یەکڕیزیمان بانگەوازە مێژووییەکە دەپارێزین

شێرین ئۆسۆ، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک ڕایگەیاند کە هیچ بەربەستێکی ناوخۆیی لەبەردەم یەکڕیزیی کورددا نییە، بەڵام دەستوەردانی دەرەکی گەورەترین بەربەستە و وتی: بە یەکڕیزییەوە بۆ بانگەوازە مێژووییەکە دەوەستین.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعسی سووریا لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، سووریا چووە قۆناغێکی نوێی سیاسییەوە، لەو چوارچێوەیەدا کایەی سیاسی و سەربازی بەگوێرەی پێویستییەکانی پرۆسەکە و گۆڕانکارییەکانی سەر زەوی و ناوچەکە دەستیان بە جووڵە کرد، هاوکات پرسی یەکڕیزیی کورد هاتە پێشەوە و وەک چارەسەر و پاراستنی دۆزی کورد پێناسە کرا.

 

سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ پتەوکردنی یەکڕیزی کورد، شێرین ئۆسۆ. ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"هیچ ئاستەنگێک نییە، بەڵام دەستوەردانی دەرەکی هەیە"

 شێرین ئۆسۆ ڕایگەیاند کە هەموو هەنگاوێکی شۆڕشەکە بە یەکڕیزی و یەکگرتنەوە نراوە و وتی: گەلی سوریا ١٤ ساڵ خەباتی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە و هاوشێوەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قۆناغێکی زۆر هەستیاریان تێپەڕاندووە، لەناو ئەم گێژاوە و شەڕە بەردەوامەدا شۆڕشێکی شایستە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوویدا و هەنگاوی گرنگ نرا، یەکێک لەو خاڵە گرنگانەی کە گیرا، بەدەستهێنانی دەستکەوتە پیرۆزەکان بوو بە پێشنەگایەتی ژنان، هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئەمڕۆ، هەمیشە پێویستی بە یەکگرتوویی کورد هەبووە هیچ بەربەستێکی ناوخۆیی نەبووە لەبەردەم یەکڕیزیدا، بەڵام دەستوەردانەکانی دەرەکی، بەتایبەت دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، گەورەترین بەربەستن لەبەردەم ئەم پرۆسەیەدا.

 

"دەسە؛اتدار دەیەوێت گەلی کورد لە پێشهاتەکانی سووریا دوور بخاتەوە"

شێرین ئۆسۆ سەرنجی بۆ گرنگی ئامادەبوونی کورد لە پێشهاتەکانی سووریادا ڕاکێشا و وتی: ڕۆڵی کورد و بوونی ئەوان لەو پێشهاتانەی ئێستا لە سووریا ڕوودەدەن خاڵێکی گرنگە و چارەنووسی گەلی سووریا دیاری دەکات، چونکە لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا کە پێشنەگەکانی کچ و کوڕی کورد بوون و ئەو پێکهاتانەیان ڕێکخست کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوشانی خۆیان دەژین، ئەوان بە تەنیا بەرگریان لە خۆیان کرد و هەنگاوی سەرکەوتوویان ناوە، کاتێک یەکگرتوویی کورد پتەوتر بوو، سیاسەتی زلهێزە دەسەڵاتدارەکان تێکدەشکێن و تێکەڵ بە کۆمەڵگە دەبن، هەر بۆیە دەیانەوێت تا دەتوانن ڕێگری لە یەکڕیزی کورد بکەن، بەهۆی بوونی کورد لە شام، سووریا بەرەو دیموکراسی و یەکسانی هەنگاو دەنێت.

 

"ئەو پارتانەی خۆیان دوورخستووەتەوە پێویستیان بە بەشداریکردنە لەو یەکێتییەدا"

شێرین ئۆسۆ ئاماژەی بەوەدا کە گەل پارتەکانی وەک مێشکی خۆیان دەبینن، بۆیە پاڵپشتیی گەل بۆ یەکێتی کورد بنەمایەو وتی: پرۆسەی ئێستا پێویستی بە یەکڕیزیی کورد هەیە، یەکڕیزی هەبوو، بەڵام هەندێک لایەن خۆیان دوورخستەوە و خۆیان بە جیا دەبینی، پێویستە ئەم لایەنانە بەشێک بن لەو یەکڕیزییە، کاتێک دەڵێین ئێمە پارتێکی کوردین و نوێنەرایەتی کۆمەڵگەکە دەکەین، ۆ کۆمەڵگەو بۆ ئێمە بەرژەوەندییەکانی گەل بنەڕەتییە.

 

"ڕووداوەکانی کەناراوەکانی سووریا هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ ڕووداوەکانی سەردەمی داعش نییە"

شێرین ئۆسۆ لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە یەکگرتوویی کورد ڕزگاربوونە لە کۆمەڵکوژییەکان و وتی: لەم پرۆسەیە مێژووییەی بوون و نەبوونیدا، پێویستە ئەو لایەنانەی خۆیان بە جیا دەبینی بگەڕێنەوە بۆ خۆیان و لە یەکڕیزیدا جێگەی خۆیان بگرنەوە ئەم پرۆسەیە هەستیارە، دەبێت ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە کەناراوەکانی سووریادا ڕوودەدەن لەبەرچاو بگرین ئەگەر ئێمە ڕێکخراو نەبوونایە، ئەگەر یەکڕیزیمان نەبووایە و ئەگەر هەڵوێستمان نەبووایە بەرامبەر بەو دەوڵەتانەی کە گەلی کورد قبوڵ ناکەن، بە هەمان شێوە کۆمەڵکوژیمان بەسەر دەبرد لە کەناراوەکانی سووریادا، دەتوانین بڵێین ئەو پرۆسەیەی ئێستا هاووڵاتییە عەلەوییەکانمان لە کەناراوەکانی سووریا پێیدا تێدەپەڕن، هەمان ئەو پرۆسەیەیە کە داعش گەلی کورد و کریستیانی کردە ئامانج، بە واتایەکی دیکە هەمان ئەو خەڵکە هەمان دڕندەیی ئەنجام دەدەن.

 

"لێکدانەوە و بەرزڕاگرتنی بانگەوازە مێژووییەکەی ئۆجالان گرنگە"

 شێرین ئۆسۆ ڕایگەیاند کە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی پارت و تەڤگەرە کوردییەکان لە ڕۆژئاوا دەبێتە هۆی پتەوکردنی هەڵوێستەکانی کورد لە دانوستانەکانی داهاتوودا لە شام و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمەی گەلی کورد دەبێ بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بپارێزین و یەکگرتوویی خۆمان بونیاد بنێین بۆ ئەوەی بتوانین ژیانێکی ئازاد و ئاشتیخوازانە بژین ئەم بانگەوازە باش، پشتی پێ بگرن و بیخەنە خزمەت گەل.