شایەتحاڵانی ساتی مێژوویی: بڕیارداریی خەباتی کورد لە مەراسیمەکەدا دیار بوو

مەراسیمی لەناوبردنی چەکەکانی گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە سەرانسەری جیهاندا دەنگی دایەوە، ئەو ژنە سیاسەتمەدارانەی کە شایەتحاڵی ئەو مەراسیمە بوون، ڕایانگەیاند کە پڕۆسەی ئێستا نیشانەی خەبات و ئیرادەی گەلی کوردە.

ئارژین دیلەک ئۆنجەل 

 

ئامەد-لە ١١ی تەمووزدا لە ئەشکەوتی جاسەنەی سلێمانی، هەنگاوێکی مێژوویی نرا، گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، دوابەدوای بانگەوازی  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ڕێوڕەسمێکدا چەکەکانیان لەناوبرد.

 

ئەلیف بولوت، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل  "دەم پارتی" و پێلین کاهیلۆئۆغوڵاری، وتەبێژی پارتی ئازادیی کۆمەڵایەتی "تۆپ" کە شایەتحاڵی ئەو ساتە مێژووییانە بوون، بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.

 

‘هەستێک کە پێناسەکردنی زۆر قورسە’

ئەلیف بولوت، کە شایەتحاڵی جۆش و خرۆشی بەشداربووانی مەراسیمی لەناوبردنی چەک بوو، وتی: ئەمە هەستێکە کە پێناسەکردنی زۆر قورسە، جۆش و خرۆشێکی گەورە هەبوو، هیچ نموونەیەک لەم دیمەنانە لە جیهاندا نییە، ئەگەر هەبێت، ئەوە لە قۆناغە جیاوازەکانی پرۆسەکەدایە، شایەتحاڵی ئەو ساتانەش بەرپرسیارێتییەکی جیاوازمان پێدەبەخشێت.

 

ئەلیف بولوت، کە لەبارەی هاتنی ٣٠ ئەندامی گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ شوێنی مەراسیمەکە، لێدوانی دا و وتی: ٣٠ کەس هاتن، بارگرانییەکانیان بەجێهێشت و ڕۆیشتن، بەڵام بارگرانییەکانیان دەگۆڕدرێن بۆ شێوازی خەباتی دیموکراسی، ئەمە تەنها پەیوەندی بە لەناوبردنی چەکەوە نەبوو، شێوازی دەربڕینی خۆیان لە ڕاگەیەندراوەکەداو هەڵوێستی ئەو ٣٠ کەسە زۆر ڕوون بوو، سەرەڕای نەبوونی هەست و سۆز لە داواکارییەکانیان، هاوار و دروشم و چەپڵە لێدان، بەشداربووان نەیانتوانی دوای ماوەیەک خۆیان ڕابگرن، بەڵام زۆر ڕوون بوون، کارێکیان دەکرد کە باوەڕیان پێی هەبوو و هیوایان بۆ دەخواست ڕووخساری ڕێبازی یەکلاکەرەوەیان، هەڵوێستیان، لێدوانی ڕوون و پوختیان دەبێت بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بگیرێتەبەر.

 

"ئەوە کاری حکومەتە کە نیگەرانییەکان نەهێڵێت"

ئەلیف بولوت، بە ئاماژەدان بەوەی کە پارتی هەنگاوێکی گرنگی ناوە و پرۆسەکەی بەرەو قۆناغێکی دیکە بردووە، وتی: لە سەرەتای پرۆسەکەوە داواکاری گشتی ئەوە بوو کە پارتی چەک دابنێت، پارتی هەنگاوێکی ناوە و هەمیشە ڕایدەگەیەنن کە ئەوان لەم خاڵەدا ئیرادەن باوەڕبوون بەم پرۆسەیە لە هەموو کاتێک، بەڵام نیگەرانییەکانیش هەن،  ئەوە پەیوەستە بە حکومەتەوە کە ئەو نیگەرانیانە نەهێڵێت.

 

"بڕیارداریی خەباتی کورد لە مەراسیمەکەدا دیار بوو"

پێلین کاهینۆغولاری، وتەبێژی پارتی ئازادیی کۆمەڵایەتی هەروەها سەرنجی بۆ خەباتی کورد بۆ وڵاتێکی دیموکراسی ڕاکێشاو وتی: ئێمە هاتووین بۆ سلێمانی بۆ ئەوەی لە تەنیشت خەباتی گەلی کورد بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی بوەستین، بڕیارداریی خەبات بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی بە ڕوونی لە مەراسیمی لەناوبردنی چەکی پارتیدا دیار بوو، مەراسیمێکی زۆر بەهێز بوو، بەرخۆدانی هەڤاڵان لە سەرەتاوە تا کۆتایی نیشانەی ئەو خەباتە بوو کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، لە مەراسیمەکەدا خەبات و ئیرادەی درێژخایەنی گەلی کورد ئاشکرا بوو، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە هیچ خەباتێک بێ نرخ نییە و ئاسان نییە.

 

"خەباتی هاوبەشی ستەملێکراوان"

پێلین کاهینۆغولاری ئاماژەی بەوەکرد، بونیادنانی کۆمارێکی دیموکراتیک و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک کە بە تایبەتی هاوبەشی خەباتی گەلی کورد بێت لەگەڵ خەباتی هەموو گەلی ستەملێکراو، مسۆگەر دەبێت، بەشێک دەبن لەم خەباتە هاوبەشە تا ئەو کاتەی پڕۆسەکە تەواو دەبێت و سەرکەوتوو دەبێت.

 

"خەباتی کورد زەمینە بۆ خەبات بۆ دیموکراتیک لە تورکیاش خۆش دەکات"

پێلین کاهینۆغولاری لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: یەکێک لە لایەنە دیاریکەرەکانی ئەم پرۆسەیە لایەنی کۆمەڵایەتیی پرۆسەکەیە، ئەو پڕۆسەیەی گۆڕانکاریی  یاسایی دیاری دەکات، لە بواری کۆمەڵایەتیدایە لەگەڵ کۆبوونەوەی گەلان و بەدەستهێنانی مافی ژیان وەک هاووڵاتییەکی یەکسان، لەم پرۆسەیەدا ئەستەمە باس لە دیموکراسی لە ڕۆژئاوای تورکیا بکرێت. خەباتی کورد زەمینە بۆ خەبات بۆ دیموکراسی لە تورکیاش خۆش دەکات، کۆبوونەوەی گەلان و خەباتی هاوبەشی گەلان زامنی بنەڕەتی ئەم پرۆسەیە دەبێت. ئێمەش وەک پارت لە شوێنی کار و گەڕەکەکاندا خەبات دەکەین بۆ گەشەکردنی خەباتی هاوبەش و سەرخستنی پرۆسەکە.