"شارەوانیەکان بناغەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکن"
سەرەڕای ئاڵەنگاریەکانی بەردەم شارەوانیەکان، هەوڵیان داوە کارەکانیان پەرەپێبدەن و سەرنجیان خستۆتە سەر باشترکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان، گرنگیەکی زۆریان بە بەهێزکردنی ژنان لە ڕێگەی پڕۆژە و ئەنجومەنە سەربەخۆکانی ژنانەوە داوە.

نەغم چاچان
قامیشلۆ- لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، چەندین دامەزراوەی خزمەتگوزاری دامەزران، دیارترینیان شارەوانی گەل بوو، کە ئەرکی دابینکردنی پێداویستییەکانی دانیشتوانی لە ئەستۆ گرت سەرەڕای ئاڵەنگارییە بەرچاوەکانی بەردەم ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ٢٠١٢ شارەوانی گەل لە شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزرا، بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کوالیتی بە هاوڵاتیان، لەو کاتەوە ڕۆژ بە ڕۆژ چالاکییەکانی بە شێوەیەکی بەردەوام فراوانتر بوون، سەرەڕای ئەو هێرشانەی کە هەرێمەکە توشی بووە، هاوکات لەگەڵ بارودۆخی سەختی ئابووری، شارەوانی بەردەوام بووە لە جێبەجێکردنی ڕۆڵی ژیانی خۆی، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان کە بریتین لە ژینگەی، پاکوخاوێنی، و پاراستن و پەرەپێدانی تۆڕی ڕێگاوبانەکان لە شارەکە و گوندەکانیدا، هەروەها دەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ کردوە کە بەشداریان لە باشترکردنی بارودۆخی ژیانی دانیشتوان کردوە، پابەندبوونی بێوچانی خۆی بە خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بەهێزکردنی خۆڕاگریەکەی دووپاتکردوەتەوە.
بێریڤان عومەر، هاوسەرۆکی شارەوانی گەل لە قامیشلۆ و وتەبێژی یەکێتی شارەوانیەکان لە جزیرە، سەبارەت بە دیارترین پڕۆژە و چالاکییەکانی شارەوانی گەل لە قامیشلۆ بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و ئاماژەی بە پەرەسەندنی بەردەوامی شارەوانی گەل کرد لە سەرەتای دامەزراندنیەوە.
"دامەزراندنی شارەوانی یەکەم لە قامیشلۆ"
بێریڤان عومەر ڕوونیشیکردەوە، لەگەڵ ڕاگەیاندنی دامەزراندنی شارەوانی گەل لە قامیشلۆ، دانیشتوان دەستپێشخەرییان کرد بۆ پێکهێنانی لیژنە خۆجێییەکان لە گەڕەکەکانیان بۆ ئەنجامدانی کارە گرنگەکانی وەک پاککردنەوە و دابینکردنی ئاو، ئەم لیژنانە یەکەم ناوک بوون بۆ دامەزراندنی شارەوانییەکان، لە ١ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢ بە فەرمی دامەزراندنی شارەوانی ڕاگەیەندرا، و دەستیان کرد بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە ناوچە جیاجیاکان، لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراندنی خۆبەڕێوبەری ڕاگەیەندرا، کار لەسەر داڕشتنی یاسایەک بۆ شارەوانییەکان دەستیپێکرد.
"هەڵبژاردنی شارەوانی و نوێنەرایەتی کۆمەڵایەتی"
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ساڵی ٢٠١٥ شایەتحاڵی یەکەمین هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بوو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە ئەندامانی ئەنجومەن و هاوسەرۆکانی ڕاستەوخۆ لەلایەن هاوڵاتیانی ناوچەکەوە هەڵبژێردران، هەنگاوێک کە بەشداریکۆمەڵایەتی بەهێزتر کرد و شارەوانی کردە بەشێک لە ئەنجومەنەکانی گەل.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی ٢٠٢٤دا یاسایەکی نوێی شارەوانی دەرچووە، کە سەربەخۆی کارگێڕی و ئابوورییان پێبەخشراوە و توانای دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیدارە و کۆمینەکان بەرزکردۆتەوە، وایکردوە ببنە دەنگی ڕاستەقینەی هاوڵاتیان و نوێنەری ئیرادەیان، هەروەها شارەوانی پایەیەکی بنەڕەتی سیستەمی دیموکراتی میللەتە.
"پڕۆژەی ئاو و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان"
پریڤان عومەر ڕوونکردنەوەیەکی تێروتەسەلی لەبارەی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی شارەوانی قامیشلۆی جێبەجێ دەکات، تیشکی خستە سەر ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە، بەتایبەتی کەمی ئاو کە بەهۆی قەیرانی کارەباوە دروستبووە.
جەختی لەوە کردەوە، کە شارەوانی لە دامەزراندنیەوە سەرنجی لەسەر قیرتاوکردنی ڕێگاوبان، پاکوخاوێنی، دابینکردنی ئاو، پارک، چاندنی دار، و پلاندانانی شارەکان بووە بەپێی پلانێکی شار کە دڵنیای دەدات لە دەستدرێژی نەکردن بۆ سەر شەقامەکان، لە دیارترین پڕۆژەکانی جێبەجێکراو، گواستنەوەی حاویە بوو کە پێشتر کێشەیەکی درێژخایەن بووە لە شارەکەدا و گۆڕینی شوێنەکە بۆ دارستانێکی سەوز.
ڕوونیشیکردەوە، شارەوانی ئەمساڵ گرنگیەکی تایبەتی بە پڕۆژەکانی ئاو داوە، و ٢٠ بیری نوێیان هەڵکەندوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دانیشتوان دوای دەستنیشانکردنی ئەو گەڕەکانەی بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنن، زۆربەی وێستگەکانی ئاو پشت بە کارەبا دەبەستن، لەگەڵ دابەزینی ئاستی ئاو لە بەنداوی فورات بەهۆی سیاسەتەکانی تورکیای داگیرکەر کە ناوچەکە لە پشکی ئاو بێبەش دەکات، کارەبا لە پارێزگای جزیرە پچڕاوە، ئەمەش قەیرانی ئاوی گەورەتر کردوە.
بێریڤان عومەر ڕوونیشیکردەوە، کە کێشەی ئاو بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا توند دەبێت، بەهۆی زیادبوونی پێویستی بە ئاو و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، شارەوانی بە کۆردیناسیۆنی لەگەڵ دەسەڵاتی وزە کاریان کردوە بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا، ئەمەش تاڕادەیەک بەشداری کردوە لە کەمکردنەوەی قەیرانی ئاو.
دووپاتی کردەوە، کە شارەوانی بە سەرکەوتوی کێشەکانی هێڵی دابینکردنی لەناو شاردا چارەسەر کردوە، و قیرتاوکردنی شەقامە سەرەکییەکانی تەواوکردوە، لە ئێستادا کار لەسەر ڕێگا لاوەکییەکانی نێوان گەڕەکەکان دەکات بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.
"ژنان ڕۆڵی کارا دەگێڕن لە شارەوانیدا"
بێریڤان عومەر ئاماژەی بە بوونی پڕۆژەی چالاکی ژنان لە ناو شارەوانیدا کرد، ڕوونیشیکردەوە، کە ئەنجومەنی ژنان ساڵانە ١٠%ی سەرچاوەکانی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو پڕۆژانە تەرخان دەکات، کە ئەمەش لە چوارچێوەی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدایە، ئامانجمان هاندانی ژنانە بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی تایبەت بە خۆیان، نەک تەنها پڕۆژەی گشتی.
وتیشی: شارەوانی کۆبوونەوەی خولی لە شارەکاندا ڕێکدەخات، ئەندامانی شارەوانی و ئەنجومەن و ڕێکخراوەکانی ژنان کۆدەکاتەوە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون و دەستنیشانکردنی پێداویستیەکانیان، لە نێو ئەو دەستپێشخەرییانەی کە جێبەجێ کراون، دروستکردنی ناوەندی ژنان لە شاری دێریک بۆ فێرکردنی کارامەی تەکنیکی و تەکنەلۆژی، جەخت لەوە دەکرێتەوە کە دامەزراندنی ئەو ناوەندانە بەگوێرەی پێداویستی هەر شارێکە، لە ئێستادا یاریگایەکی تایبەت بە وەرزشی ژنان ئامادە دەکرێت، کە هەنگاوێکە ئامانجی پشتگیریکردنی ژنانە لە وەرزشیشدا.
بێریڤان عومەر جەختی لەو ڕۆڵە گرنگە کردەوە کە ژنان لە شارەوانیدا دەیگێڕن، ئاماژەی بەوەشکرد، کە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی پەسەندکراو، بوونی هاوسەرۆکی ژن لە هەموو شارەوانییەکدا مسۆگەر دەکات، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی ڕاستەقینەیە بە بنەمای یەکسانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە سەرەتای دامەزراندنی شارەوانییەوە فەرمانگەیەکی تایبەت بە ژنان دامەزرا کە ئەنجومەنێکی گشتی لە ٥٠ ژن و ٥٠ پیاو پێکهاتووە، ئەمەش ئامانجی بەدەستهێنانی هاوسەنگی نوێنەرایەتییە، لەگەڵ دەرچوونی یاسای نوێ، ئەنجومەنی ژنان لە هەموو شارەوانییەکان دامەزرا کە بەرپرسن لە بڕیاردانی تایبەت بە ژنان، هەروەها لە هەر شارەوانیەک وتەبێژێکی ئەنجومەنی ژنان دەستنیشان کراوە کە ئامادەبوونیان لە پرۆسەی بڕیارداندا بەهێزتر دەکات و پاڵپشتی بەرەوپێشبردنی پرۆژەکانیان دەکات.
"جێبەجێکردنی هەندێک ڕێسای شارەوانی قورس بوو"
ڕوونیشیکردەوە، قامیشلۆ بەدرێژای ساڵان گۆڕەپانی هێرشە دووبارەکان بووە، بەجۆرێک دامەزراوە گرنگەکانی بۆردوومان کراون و لەناو براون، ئەمەش وایکردوە جێبەجێکردنی هەندێک ڕێسا بەپێی پێویست قورس بێت.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە شارەوانی کاردەکات بۆ ئەوەی وردە وردە ژێرخانی خۆی نۆژەن بکاتەوە، سەرەڕای ئەو ئاڵەنگاریە بەرچاوانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان لە شارەکەدا لە توانای خۆی زیاترە، ئەمەش وایکردوە شارەوانی پلانێکی نوێ بۆ فراوانکردنی شەقامەکان و باشترکردنی ڕۆیشتنی هاتوچۆ دابڕێژێت.
سەرەڕای هەموو ئەم ئاڵەنگاریانە، بێریڤان عومەر، هاوسەرۆکی شارەوانی گەل لە قامیشلۆ جەختی لەوە کردەوە: کە کارەکانی شارەوانی بەردەوامە و هیوای دەربڕی کە ناوەندە خزمەتگوزارییەکان کە بە هاوکاری دانیشتوان و شارەوانی کاردەکەن، لەگەڵ گرنگیدانی زیاتر بە ڕۆڵی گرنگی لە باشترکردنی ڕاستی خزمەتگوزاری.