شارەوانی شاری قامیشلۆ نەمامی لە باخچەی خوێندنگەیەک چاند
شارەوانی قامیشلۆ بە دروشمی "دار سیی شارە" لە باخچەی خوێندگەی ئەحمەد میرۆد لە قامیشلۆ - باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ١٥ نەمامی چاند.

قامیشلۆ
ساڵانە دەیان نەمام لە لایەن دەستەی ژینگە و شارەوانییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئامانجی پاراستن و پاککردنەوەی ژینگە دەچێنرێن.
ئەمڕۆ ٧ی تشرینی دووەم، لە شاری قامیشلۆ، دەستەی ژینگەپارێزی و شارەوانی قامیشلۆ، بە بەشداری خوێندکارانی خوێندنگە و ئەندامانی شارەوانی و گرووپی بچووکی ئیحلام، ١٥ نەمامیان لە خوێندنگەی ئەحمەد میرۆد چاند.