شاندەکەی ئەورووپا گەیشتنە ئیستەنبوڵ و داوکاری بۆ ڕۆشتنە ئیمراڵییان گەیاندە نوسینگەی یاسای سەدە

شاندێکی ئەورووپی کە پێکهاتوون لە ئەکادیمی، سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەنووس و نووسەر بە بەپێشەنگایەتی پلاتفۆڕۆمی ئاشتی و ئازادیی ئەورووپا گەیشتنە ئیستنەبوڵ و داواکارییان بۆ ڕۆشتنە ئێمراڵی گەیاندە نوسینگەی یاسایی سەدە.

ناوەندی هەواڵ

 

شاندێکی ئەورووپی لە چوارچێوەی کەمپینی "دەمەوێت لەگەڵ ئۆجالان دیدار بکەم" گەیشتنە تورکیا، شاندەکە بە گەیشتنیان بە ئیستەنبوڵ سەردانی نوسینگەی یاسای سەدەیان کرد، شاندەکەی ئەورووپا کە لە ٣٩ کەسایەتی پێکدێت داواکارییان بۆ مەبەستی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕادەستی نوسینگەی یاسای سەدە کرد.

 

کەمپینەکە بۆ پشتگیریکردن لە چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانەی پرسی کورد و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام دەدرێت، ئامانجگەیاندنی خواستی ئاشتیانەی گەلی کوردە بە ڕای گشتی جیهانی.

 

"پرۆسەکە پێویستی بە کات هەیە"

پارێزەری نوسینگەی یاسای سەدە ئیبراهیم بیلمەز سوپاسی شاندەکەی کرد و بە شاندەکەی ڕاگەیاند ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٩ بەدواوە لە زیندانی ئیمراڵی لەژێر گۆشەگیرییەکی سەختدایە.

 

بیلمەز لە قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر پرۆسەکە و وتی: چارەسەرکردنی پرسێکی ئاوا بنەڕەتی و کۆمەڵایەتی و مێژوویی کارێکی ئاسان نییە. پێویستمان بە کات هەیە، پێویستە هەمووان لە هەوڵداندابن و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن. هەربۆیە بوونی ئێوە لەم هەوڵە و لێردا زۆر گرنگە.

 

"پشتگیری لە بەڕێز ئۆجالان و گەل دەکەین"

دواتر بەناوی شاندەکەوە فرانسیسکا سەراسانی،پەرلەمانتاری ئیتالی قسەیکردو وتی: ئەمرۆ لێرەین تا ئەوەی نیشانی جیهانی بدەین پشتگیری لە بەڕێز ئۆجالان و گەل دەکەین. هیوادارین ئەم هەوڵانە بەفراوانتربێت، هۆکاری هاتنمانیش بۆ پشتیوانکردنە.