لە ماوەی ١٠ ساڵدا ٣٤٥ كۆچبەر لە ڕێی كۆچدا گیانیان لەدەستداوە

دەزگای لوتکە ئامارێکی سەبارەت بە کۆچی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی ١٠ ساڵدا، ٧٦٣ هەزار و ٣٩٨ هاوڵاتی هەرێمی كوردستان و عێراق كۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات كردووە

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئامارێکی سەبارەت بە کۆچی هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق بۆ ئەوروپا بڵاوکردەوە و بە پێی ئامارەکە، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تائێستا ٧٦٣ هەزار و ٣٩٨ هاوڵاتی هەرێمی كوردستان و عێراق كۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات كردووە و داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە.

 

دەزگای لوتکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ماوەی ئەو ١٠ ساڵەدا ٣٤٥ كۆچبەر لە ڕێی كۆچدا گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٨ كۆچبەریش بێسەروشوێن بوون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین ژمارەی كۆچبەرانی هەرێم و عێراق لە ساڵی ٢٠١٥ دا تۆمار كراوە كە بە تەنها لەو ساڵەدا ١٨٦ هەزار و ٤٢٢ كەس كۆچیان كردووە.