لە هێرشێكی دەوڵەتی تورکیادا ٢ منداڵ کوژران و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون
سوپای داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی تەهنا مەزن لە مەنبج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ منداڵ کوژران و ٣ منداڵیش برینداربوون.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/10/20241010-image-870x-6707a18e7669a-750x430-1-jpg9d0ce3-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
سوپای داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی گوندی تەهنا مەزن لە بەشی ڕۆژئاوای کانتۆنی مەنبجیان تۆپباران کرد.
لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا، دوو منداڵ بە ناوەکانی "عبدۆ جومعە ئەلقاسم" (٥ ساڵ) و "جاسم جومعە ئەلجاسم" (٩ ساڵ) شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرشەکەدا منداڵان بە ناوەکانی جاسم مەحمود ئەلقاسم (٦ ساڵ)، ئەحمەد جاسم ئەلقاسم (٨ ساڵ) و موسلیم ئەلقاسم (١٠ ساڵ) بە سەختی بریندار بوون.
منداڵە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی مەنبج.